ئۆپراسیۆنی باشووری سووریا ڕابگرن

ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان خوازیاری ڕاگرتنی ئۆپراسیۆنی دژە تیرۆریستی لە لای باشووری سووریا بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی لوبنانی نەشرە، ئانتۆ گۆترێش ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە پرسی باشووری سووریا لە گەڵ ئەمریکییەکان هاو دەنگە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو سەبارەت بە پرسی لای باشووری سووریا خوازیاری ڕاگرتنی هەرچی خێراتری ئۆپراسیۆنی دژە تیرۆریستی لە ئەو شوێنە بووە.

لە هەمان پێوەندیدا، لیژنەیەک لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە گۆترێش بە توندی نیگەرانی ئۆپراسیۆنی سەربازیە لە باشووری سووریا و کوژرانی خەڵکی سڤیل.

گۆترێش هەروەها لە لایەنەکانی تری سووریا داوای کرد پێبەندی ڕێککەوتنی ساڵی ٢٠١٧ لە سەر پێکهێنانی ناوچەی ئارام لە باشووری سووریا بن.

News Code 19889

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =