خۆپیشاندانی بەرفراوانی یەمەنییەکان لە دژی عەرەبستان

ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی سەنعای پایتەختی یەمەن لە دژی هێرشە سەربازییەکانی عەرەبستان خۆپیشاندانیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە مسیرە، دەیان هەزار کەس لە شارۆمەندانی شاری سەنعای پایتەختی یەمەن لە دژی هێرشی سەربازی عەرەبستان و ئەمریکا و ئیسڕائیل خۆپیشاندانیان کرد.

بەشدار بووەکان لە خۆپیشانەکە بە دروشمی پشتیوانی حەدیدە ئەرکی هەمووانە جەختیان کرد لە خۆڕاگری و ڕاوەستان بەرانبەر داگیرکەرانی سعوودییە و ئیمارات. ئەم وڵاتانە لەم دواییە هێرشێکی هەمە لایەنەیان بۆ سەر بەندەری ستراتیژیکی حەدیدە دەست پێ کردووە.

خەڵکی سەنعا لە هەموو خەڵکی یەمەن داوایان کرد تاکوو بە ئەرکی مرۆڤانەی خۆیان هەستن و دژی داگیرکەرەکان بووەستنەوە و یارمەتی خەڵکی حەدیدە بدەرێت.

عەرەبستان لە ساڵی ۲۰۱٥ بەملاوە بە پشتیوانی چەندین وڵاتی عەرەبی هێرشیان کردووەتە سەر یەمەن و لە دوای لە لاواز کردنی حوسییەکان لەم وڵاتەن.

ئەم هێرشە بۆ سەر یەمەن تاکوو ئێستە زیاتر لە ۱٤هەزار کوژراوی یەمەنی بێ تاوانی بەدواوە بووە.

News Code 19888

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =