دەستێوەردانەکانی ئەمریکا هۆکاری نائەمنی ناوچەکەیە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئەوەی لە ناوچەکەی ئێمە بووەتە هۆی نائەمنی و قەیران دەستێوەردانە نایاساییەکان و هەڵەکانی ئەمریکایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، بەهرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە لێداونە بێ بنەماکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بەڕۆڵی ئێران لە ناوچەکە وتی: ئەم قسە درۆ ودوورلە ڕاستییەکان ناتوانێت ڕۆڵی خراپی ئەمریکا لە ناسەقامگیر کردنی ناوچەکە بشارێتەوە. ئەمریکا هەزاران کیلۆمەتر لەم ناوچەیە دوورە و دەبێت وڵامی ئەدای خراپی خۆی بداتەوە.

قاسمی جەختی کرد: ئەوەی دەبێتە هۆی قەیران و نائەمنی دەستێوەردانی هەڵە و نایاسایی ئەمریکایە کە بە بیانۆی ئێران هەراسی لە حاڵی  نائەمن کردنی ناوچەکە بۆ دۆشین و بەهرە بردن لە وڵاتانی دیکەیە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران زیادی کرد: کێیە نەزانێت کە ئازار و ڕەنجی خەڵکی ناوچەکە بە تایبەت ژن و منداڵانی یەمەنی و بۆردمان کردنیان لە لایەن سعوودییەوە بە ڕەزایەتی ئەمریکا و پشتیوانی سەربازی ئەم وڵاتە دەکرێت. ئەو جەنایەتە جەنگییانەی کە ڕۆژێک دەبێت داگیرکارەکان وڵامی ئەم ستەم و ئازارەیان بدەنەوە.

News Code 19886

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =