پەرلەمانتارێکی کورد لە تورکیا دەستگیر کرا

تورکیا پەرلەمانتارێکی پێشووی پارتی گەلی کۆمارییان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی پەیوەندیی بە گروپی خزمەتی فەتحوڵا گولەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاژانسی ئەسۆشییەیتد پرێس بڵاویکردەوە: ئارین ئادریم پەرلەمانتاری پێشووی پارتی گەلی کۆماری بە بڕیاری دادگا لە ئەنقەرە دەستگیرکراوە و دواتر بڕیارە ڕەوانەی ئەستەنبۆڵ بکرێت بۆ لێکۆڵینەوە.

دەسەڵاتدارانی تورکیا ئاماژە بەوە دەکەن ئاردیم بە ئەنقەست هاوکاری گروپێکی "تیرۆریستی" کردووە، بێئەوەی خۆی ئەندام بێت تیایدا، بەڵام خۆی ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردووەتەوە.

تۆمەتی ئەوەشی دراوەتەپاڵ کە لەکاتێکدا سەرنوسەری ڕۆژنامەی "کارشی" بووە، هاوکاری گولەنییەکانی کردووە، بەتایبەت بڵاوکردنەوەی تۆماری دەنگی لە ساڵی ٢٠١٣دا سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی گەندەڵی لە حکومەتدا.

ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی پارتەکە ئەگەر ئەو تۆمەتانەی بەسەردا ساغبێتەوە، چاوەڕواندەکرێت سزای ٢٢ ساڵ زیندانیکردن بدرێت.

حکومەتی تورکیا لەکاتی دەستگیرکردنی هەر کەسێک بە تۆمەتی هاریکاریکردنی گولەن، ئەو تۆمەتانە دووپاتدەکاتەوە کە فەتحوڵا گولەن سەرۆکی بزوتنەوەی خزمەت کە لە ئێستادا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نیشتەجێیە، تۆمەتباردەکەن بەوەی لە پێش کودەتا شکستخواردووەکەی ١٥ی تەموزی ساڵی ٢٠١٦ی ئەو وڵاتەوەیە، بەڵام گولەن بەردەوام ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە.

News Code 19884

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 6 =