بەرپرسانی ئەمریکا: کۆریای باکوور فریومان دەدات

بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاند کە سووتەمەنی ناڤۆکی لە کۆریای باکوور بەرز بووەتەوە و ئەم وڵاتە واشنتۆنی خڵەتاندووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ماڵپەڕی هێل، ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاند کە سووتەمەنی ناڤۆکی لە کۆریای باکوور بەرز بووەتەوە و کیم جۆنگ ئۆن لە میانەی دیدار لەگەڵ دۆناڵد ترامپ، واشنتۆنی خڵەتاندووە.

پێنج بەرپرسی ئاگاداری ئەمریکا کە شارەزای بواری ناڤۆکی کۆریای باکوورن لە گفتوگۆ لەگەڵ سی ئێن ئێن پاگەندەیان کرد کە هێزەکانی کۆریای باکوور ئاستی سووتەمەنی ئێزگە ناڤۆکییەکانیان بەرز کردووەتەوە.

شایانی باسە کە دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا دوای دیدار لەگەڵ کیم جۆنگ ئۆن ڕایگەیاند کە کۆریای باکوور هەموو چالاکییە ناڤۆکییەکانی پووچەڵ دەکاتەوە، بەڵام ئەم لێداونە نوێیە نیان دەدات کە کۆریا پێچوانەی خواستی ئەمریکا هەنگاوی هەڵگرتووە.

بەرپرسی ئەمریکایی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێت بە سی ئێن ئێن وتی: هیچ بەڵگەیەک لە بەر دەست نییە نیان بدات کە هوماری سووتەمەنی ناڤۆکی کۆریای باکوور کەمی کردبێت. بەڵگەی زۆر روون بوونی هەیە کە نیشان دەدات کۆریای باکوور ئەمریا و هاوپەیمانەکانی خڵەتاندووە.

News Code 19883

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 7 =