به‌رز بوونه‌وه‌ی کوژراوه‌کانی ته‌قینه‌وه‌که‌ی عه‌فرین

به‌رز بووه‌نه‌وه‌ی ژماره‌ی کوژراوانی ته‌قینه‌وه‌که‌ی عه‌فرین و به‌رده‌وام بوونی سوپای سووریا له‌ پێشڕه‌ویی له‌ باشووری ئه‌م وڵاته‌ گرنگ ترین هه‌واڵه‌کانی سووریان.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لعه‌هد، سوپای سووریا به‌رده‌وامه‌ له‌ پێشڕه‌وییه‌کان له‌ له‌ ده‌ورووبه‌ری ده‌رعا و توانی به‌ سه‌ر گونده‌کانی ناحته‌، مه‌لیحه‌ شه‌رقییه‌ و مه‌لیحه‌ غه‌ربییه‌ زاڵ بێت.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌مه‌ش دوای شه‌ڕی سه‌خت له‌ نێوان گرووپه‌ تیرۆریستیییه‌کان له‌ ناوچه‌که‌ به‌ ده‌ست هاتووه‌.

هه‌روه‌ها سوپای سووریا له‌ گوندی سه‌ما له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌رعاش پێشڕه‌وی باشی هه‌بووه‌. له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ 450 که‌سی چه‌کدار له‌ گوندی شعاره‌ له‌ ده‌رعا خۆیان ڕاده‌ستی سوپای سووریا کردووه‌.

سوپای سووریا بنکه‌ی تیرۆریسته‌کانی له‌ ده‌رعا به‌له‌، نووی، تفس، داعل، ئه‌بته‌ع، شێخ سه‌عد و ته‌سیل به‌ خه‌ستی بۆردمان کردووه‌.

له‌م ماوه‌دا ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ خه‌ڵکی سڤیلی ده‌رعا له‌ ماڵه‌کانی خۆیان ڕایان کردووه‌ تاکوو نه‌بنه‌ قوربانی شه‌ڕه‌کان. گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی گوشار بخاته‌ سه‌ر خه‌ڵکی سڤیل کاره‌بای شاری مه‌سیفره‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌رعایان بڕیوه‌.

له‌ شاری عه‌فرینیش به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌هێز ژماره‌ی قوربانییه‌کان به‌رز بووه‌ته‌وه‌ و تاکوو ئێسته‌ 10 که‌س کوژراوه‌ و 20 که‌سی دیکه‌ش به‌ سه‌ختی بریندار بوون.

News Code 19868

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =