لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای لێپرسینەوە لە فەرماندەکانی سوپای میانمار دەکات

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێک داوای لێپرسینەوە لە فەرماندەکانی سوپای میانمار بە تۆمەتی جەنایەتی دژی مرۆڤایەتی دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتەکەی خۆیدا داوای لێپرسینەوە لە فەرماندەکانی سوپای میانمار بە هۆی جەنایەتی دژی مرۆڤایەتی و کردەوەیان بەرامبەر کەمینەی ڕۆهینگیا دەکات.

لێبوردنی نێودەوڵەتی وەروەها داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش دەکات تا بە پێی بەڵگەکان و ڕاپۆرتەکانی دادگای نێودەوڵەتی لاهە قەدەغە کردنی قورس لە بواری فڕۆشتنی چەک بە میانمار پەسەند بکات و گەمارۆی ئابووری قورس دژی فەرماندە باڵاکانی ئەو وڵاتە پەسەند بکات.

سوپای میانمار بە هاودەستی لە گەڵ خۆجەییەکانی ئەو وڵاتە بۆ توند و تیژی دژی موسڵمانانی ڕۆهینگیا و ئازاسی ڕەگەزی منداڵان و ژنانی ڕۆهینگیا تۆمەتبار کراوە.

دەیتاکانی سندۆقی نێودەوڵەتی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) باس لە ئەوە دەکەن کە ڕۆژانە نزیک بە ٦٠ کۆرپە لە کەمپی ئاوارەکان لە دایک دەبن کە دایەکانیان پاش ئاوارە بوونیان کراونەتە ئامانجی ئازار ڕەگەزی.

News Code 19865

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 6 =