هەندێ لە دەوڵەتەکان تیرۆریست بۆ سووریا و عێراق ده‌نێرن

نوێنه‌ری سووریا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان جه‌ختی کرد که‌ بڕێک ده‌وڵه‌ت و هه‌واڵگری وڵاتان له‌ ناردنی تیرۆریسته‌ بیانییه‌کان بۆ سووریا و عێراق له‌ ساڵانی ڕابردوو ده‌ستیان بووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر ڕشا توده‌ی، به‌شار جه‌عفه‌ری، نوێنه‌ری سووریا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی کۆمکاری گشتی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه‌ وتی: ئه‌گه‌ر ئێوه‌ گرنگیتان به‌ تانه‌ و داواکارییه‌کانی ئێمه‌ له‌ حه‌وت ساڵی ڕابردوودا ده‌دا که‌ بڕێک ده‌وڵه‌ت و هه‌واڵگری وڵاتان له‌ ناردنی تیرۆریسته‌ بیانییه‌کان بۆ سووریا و عێراق له‌ ساڵانی ڕابردوو ده‌ستیان بووه‌، به‌م دۆخه‌ی ئێسته‌ نه‌ده‌گه‌یشتین.

جه‌عفه‌ری جه‌ختی کرد: له‌ ۱۰۱ وڵاتی جیهانه‌وه‌ تیرۆریست بۆ سووریا نێردراوه‌. برێک ده‌وڵه‌ت تیرۆریسته‌کانیان له‌ سووریا به‌ جیهادی ناو ده‌برد به‌ڵام کاتێک هه‌ر ئه‌م که‌سانه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ وڵاته‌کانی خۆیان به‌ تیرۆریست ناویان ده‌به‌ن.

ئه‌و زیادی کرد: سووریا به‌ر له‌ وڵاتانی دیکه‌ له‌ مه‌ترسی تیرۆریست تێگه‌یشت چون له‌ میانه‌ی ساڵانی ڕابردوو خه‌ڵکی سووریا به‌ ته‌واوی له‌ تیرۆریسته‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ئازاری چشتووه‌.

News Code 19845

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 8 =