سەرکردەیەکی داعش لە کەرکووک کوژرا

سەرچاوە ئەمنییەکانی کەرکووک لە کوژرانی سەرکردەیەکی داعش کە بەرپرسی ڕفاندن و کوژرانی خەڵکی بووە، هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سبەی، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای کەرکووک ئاشکرای کرد: مەلا نەوزاد جەوالی، سەرکردەی سەربازیی دیاری داعش لە کەرکووک، لە گوندی دوکشی نێوان هەردوو ناحیەی تازە و ڕەشاد لە لایەن چەکدارەکانی حەشدی تورکمانییەوە کوژراوە.

بە گوێرەی ئەو سەرچاوەیە، مەلا نەوزاد یەکێک بووە لە سەرکردە سەربازییەکانی هێڵی پێشەوە لە ئەنجومەنی سەربازیی داعش و کاری سەرەکیی کوشتن و ڕفاندنی هاووڵاتیان و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان بووە لە سەر رێگا سەرەکییەکانی نێوان شارەکان و رێگای سەرەکیی کەرکووک- بەغدا، هەروەها پەلاماردان و هەڵکوتانە سەر گوندە دوورە دەستەکان و کوشتنی هاووتیانی مەدەنی.

شایانی باسە، مۆڵگەی سەرەکیی خۆحەشاردانی ئەو تیرۆریستە ناوچەی چای سنوری قەزای خورماتو بووە.

ئەگەرچی سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای گیرانەوەی ناوچەی سنوورییەکانی عێراق لە گەڵ سووریا، کۆتایی یەکجاریی داعش لە وڵاتەکەی ڕاگەیاندبوو، بەڵام جموجۆڵ و چالاکیی تیرۆریستانی بە جێ ماوەی ئەو گرووپە درێژەی هەیە و هێشتاش هەڕەشەن بۆ سەر گیانی هاووڵاتیانی عێراقی و لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوو چەندین جار هێرشیان کردۆتە سەر گوندەکانی هاوێری کەرکووک بە تایبەت ناوچەی کاکەییەکان.

News Code 19844

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =