بەرجام هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه‌/گفتوگۆی باشمان بۆ پاراستنی بەرجام هەبووە

وەزیری دەرەوە بە وتنی ئەوەی کە بەرجام لە سەر جیی خۆیەتی، وتی: ئەبێ بزانین کە ئەورووپییەکان و دوو ئەندامی تری بەرجام و ئەندامانی تری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چەندە ئامادەییان هەیە بۆ پاراستنی بەرجام.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵ مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی ئەفریقا لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانیدا سەبارەت بە دوایی دۆخی بەرجام ئاشکرای کرد: بەرجام لە سەر جێی خۆی پتەو ماوە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەبێ بزانین کە ئەورووپییەکان و دوو ئەندامی تری بەرجام و ئەندامانی تری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چەندە ئامادەییان هەیە بۆ پاراستنی ئەم دەسکەوتە گەورە کاری پێویست بکەن.

وەزیری دەرەوەی ئێران زیادی کرد: گفتوگۆی باشمان هەبوو و ئەبێ ببینین ئەو گفتوگۆوانە تا چ رادەیەک دەبنە کردەوە.

زەریف لە وەڵامی پرسیاری دەوری کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکان پاش چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە بەرجام وتی: کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکان دەتوانن دەوری گرنگیان هەبێت، ئاڵبەت قسەی ولاتانی ئەورووپی و ئەندامانی تری بەرجام ئەوەیە  کە بەستێنێک دروست بکەن کە چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە بەرجام بەر بە بەدی هاتنی خواستەکانی ئێران لە بەرجام نەگرێت.

News Code 19840

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 8 =