دەستوپەیوەندییەکانی بشێویی بازاڕی تاران دەستگیر کران

دادستێنی تاران وتی: هۆکاران و هاندەرانی سەرەکیی ڕووداوەکانی رۆژی ڕابردووی بازاڕی تاران ناسێندران و دەستگیر کران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەباس جەعفەری دەوڵەت ئابادی سەبارەت بە دەستگیرییە هاوپەیوەندەکان بە ناڕەزایەتیی رۆژی ڕابردووی بازاڕیانی تاران وتی: وەک پێشتر وتوومە بەرپرسانی نیزام هەمبەر بە بشێوی و نائەمنی کردنەوەکان بێدەنگ نابن. ئەمریکا پێداگرە لە تێکدانی دۆخی ئاسایشی ئێران. دوێنی هەوڵ درا بە هەڕەشە لە بازاڕییەکان، دووکانەکانیان پێ داخەن و لە هەندێک لە شارەکان بشێوییەکان خستە ڕی و زیانیان بە هەندێک لە دووکانەکان گەیاند.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە هۆکارانی ئەو بشێویانە ناسێندراون، وتیشی: ژمارێکی زۆر لەو کەسانە دەستگیر و قۆڵبەست کراون. هاندەرانی سەرەکیی ڕووداوەکە بە پلان داڕشتن لە شوێنە جۆراوجۆرەکانی تاران، هەڕەشەیان لە خەڵکی بازاڕ کردووە کە ئەگەر دووکانەکانیان دانەخەن، زیانیان پێ دەگەیێنن. پۆلیس و دەزگاگەلی ئەمنی ئەو کەسانەیان ناسیوەتەوە و ئەوڕۆ رادەستی دادستێنی دەکرێن.

دادستێنی تاران لە گرژترکردنی بەرەوڕووبوونەوەکان لە گەڵ تێکدەرانی ئاسایشی وڵات هەواڵی دا و جەختی کرد: من بەو کەسانە و بنەماڵەکانیان ڕادەگەیێنم کە تا دادگەیی نەکرێن، ئازاد نابن. کەسانێک کە ئاسایشی نیزامی ئیسلامیان کردۆتە ئامانج، بازاڕی نین و دەبینن کە بازاڕییەکان خۆیان لەو کەسانە دەبوێرن.

ڕاشیگەیاند: ئێمە رێگە نادەین کە تاقمێک دۆخی بازاڕ تێک بدەن و پەرە بە نائەمنیی ئابووری بدەن. پەیامی من بۆ ئاژاوەچیان لە بواری ئاسایش و ئابووریدا ئەوەیە کە کە دەزگای داد بە توندی بەرهەڵستی هەر جۆرە نائەمنی و بشێوی و ئاژاوەیەک لە بواری ئابووری دەبێتەوە و رۆمەتباران وەک بشێوییەکانی مانگی سەرماوەز و ڕەشەممەی ساڵی ڕابردووی هەتاوی تا کاتی دادگەیی کردن ئازاد ناکرێن.

News Code 19828

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =