باسی سەرۆک وەزیری داهاتوو لە گەڵ هاوپەیمانییەکان نەکراوە

یەکێک لە ڕێبەرانی هاوپەیمانی فەتح هەر جۆرە باس و گفتوگۆیەکی سەبارەت بە سەرۆک وەزیری داهاتووی عێراق لە گەڵ هاوپەیمانییەکانی تری عێراقی ڕەت کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەهرەین، عامر الفایز لە ڕێبەرانی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند کە ئەو هاوپەیمانییە لە گەڵ هاوپەیمانی سائیرۆن یا هەر هاوپەیمانییەکی تر سەبارەت بە بەربژێرێکی تایبەت بۆ سەرۆکایەتی دەوڵەتی داهاتوو گفتوگۆیەکی ئەنجام نەداوە.

فایز جەختی کرد: هاوپەیمانی زۆرینە تا کاتی دیاری کرانی ژماردنەوەی دەستی دەنگەکان لە لایەن دادوەرانەوە و پشت ڕاست کردنەوەی ئەنجامەکان لە لایەن دادگای فیدراڵی عێراقەوە دوا خراوە. ئەو کاتە باسی سەرۆک وەزیری لە لایەن گرووپە گرووپەکانی هاوپەیمانەوە لێک دەدرێتەوە.

شیاوی باسە کە ڕۆژنامەی سعوودی الشرق الاوسط بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی عێراقی پاگەندەی کردبوو کە هیوای بوون بە سەرۆک وەزیرانی هادی عامری نەماوە.

News Code 19822

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =