به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی قه‌رارگای قودسی هێزی وشکانی سوپای پاسداران له میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک له شه‌ڕی هێزه‌کانی ئه‌م قه‌رارگایه له‌گه‌ڵ گرووپه تیرۆریستییه‌کان له میرجاوه هه‌واڵی دا.
له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه هاتووه: ئێواره‌ی ۴‌ی پوشپه‌ر (دوێنێ) گرووپێکی سه‌ر تیرۆریسته‌کان له ناوچه‌ی تههلابی میرجاوه له سیستان و به‌لوچستان ویستیان بێنه ناو قوڵایی خاکی ئێران و کاری تیرۆریستی ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام به هۆی هۆشیاری هێزه‌کانی ئێران ئه‌م پیلانه پووچه‌ڵ کرایه‌وه و شکستی هێنا.
هه‌روه‌ها ئاماژه کراوه: تیرۆریسته‌کان دوای کوژرانی ئه‌ندامه‌کانیان ناچار به‌ره‌و ئه‌ودیو سنووره‌کان ڕایان کرد، له شه‌ڕی نێوان ئه‌ندامانی سوپای پاسداران و تیرۆریسته‌کان ۳ که‌س له تیرۆریسته‌کان کوژراوه و چه‌ند که‌سێکی دیکه‌یان بریندار بوون.
هه‌روه‌ها دوو که‌سی به‌سیجی ناوچه‌که و پاسدارێک له قه‌رارگای قودسی هێزی وشکانی سوپای پاسداران به هۆی ئه‌م شه‌ڕه‌وه شه‌هید بوون.
له کۆتایی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که هاتووه: هێزه‌کانی ئێران هه‌موویان له ئاماده‌یی ته‌واو دان تاکوو ڕووبه‌ڕووی هه‌رجۆره هێرشێک بۆ سه‌ر ئێران ببنه‌وه له لایه‌ن هه‌رکه‌س و گرووپێکه‌وه که ئه‌نجام بێت.
بۆچوونی ئێوە