چارەسەر کردنی قەیرانی یەمەن تەنیا لە ڕێگەی سیاسییەوە دەبێت

ئەندامێکی ئەنسارۆڵای یەمەن جەختی کرد کە دەبێت گرنگی بە ڕێکاری سیاسی بۆ چارەسەر کردنی قەیرانەکان لەم وڵاتە بدرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سپۆنتیک، زەیفۆڵا شامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەنسارۆڵای یەمەن جەختی کرد کە دەبێت گرنگی بە ڕێکاری سیاسی بۆ چارەسەر کردنی قەیرانەکان لەم وڵاتە بدرێت.

ئەو زیادی کرد: ئێمە هەمیشە وتوومانە مێزی دانوستان دەبێت ڕاستەقینە بێت، مێزێک کە ڕێز لە سەروەری و سەربەخۆیی بگرێت و لە دوای ئەمنیەتی یەمەن بێت و ڕێز لە دژایەتی کردنی دەستێواردانی بیانییەکان بگرێت.

شامی جەختی کرد: چارەسەر کردنی قەیرانی یەمەن تەنیا ڕێگەچارەی سیاسی هەیە. ئێمە هەمیشە داوای ڕێکاری سیاسیان کردووە و ڕێکاری سەربازی سوودی نییە. ئەگەر شەڕەکان دەیان ساڵیش بخایەنێت ناکرێت بە ڕێکارێک بگەین و بێ ئەنجامە

News Code 19808

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =