بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، هێزەکانی پۆلیسی سەربازی ڕووسیا هومارێکی گەورەی چەک و تەقەمەنی تیرۆریستەکانیان لە باکووری پارێزگای حومس دۆزیەوە و دەستیان بەسەریدا گرت.
هێزەکانی ڕووسیا هەروەها لە ئەو چەک و تەقەمەنیانە وێنە و ڤیدیۆیان گرتووە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویان کردووەتەوە.
هێزە ڕووسییەکان لە ڕەوتی گەڕاندا لە ناوچەی ڕستن ئەو هومارە گەورەیەیان دۆزیەوە کە ڕێژەیەکی زۆری چەک و جیهازاتی سەربازی لەوانە خومپارە و مادەی تەقەمەنی تێدا بوو.
بۆچوونی ئێوە