باڵوێزی ئێران له‌ عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی نۆجه‌با دیداری کرد

ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵوێزی ئێران له‌ عێراق له‌گه‌ڵ شێخ ئه‌کره‌م که‌عبی، سه‌رۆکی گرووپی نۆجه‌با دیداری و گفتوگۆی کرد.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی نۆجه‌با، ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵوێزی ئیران له‌ عێراق به‌ ئاماده‌ بوون له‌ نووسینگه‌ی نۆجه‌با له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌م لایه‌نه‌ عێراقییه‌ دیدار و گفتوگۆی کرد.

ئیره‌ج مه‌سجدی له‌ میانه‌ی ئه‌م دیداره‌ له‌گه‌ڵ شێخ ئه‌کره‌م که‌عبی سیاسته‌کان و کاره‌کانی به‌ره‌ی خۆڕاگری نۆجه‌بای به‌ شانازییه‌ک بۆ عێراقییه‌کان ناو برد.

ئه‌م دیدار به‌ مه‌به‌ستی ئاڵ و گۆڕی ڕا و بۆچوونه‌کان سه‌باره‌ت به‌ عێراق و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ر دوو وڵات ئه‌نجام بوو.

شێخ ئه‌کره‌م که‌عبی پێشوازی له‌ باڵوێزی ئێران کرد و ڕایگه‌یاند که‌ پشتیوانی ئێران له‌ ده‌وڵه‌ت و گرووپه‌کانی خۆڕاگری عێراق جێگه‌ی ڕێز و سپاسی زۆره‌.

ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد که‌ پاشماوه‌کانی داعش له‌ هه‌وڵی شکست خواردوو دان و هه‌موویان له‌ناو ده‌برێن.

هه‌روه‌ها ئیره‌ج مه‌سجدیش ڕێزی له‌ ڕۆڵی گرنگی به‌ره‌ی خۆڕاگری نۆجه‌با له‌ ناوچه‌که‌ به‌ تایبه‌ت عێراق و سووریا گرت و وتی: سیاسه‌ت و کاره‌کانی ئه‌م لایه‌نه‌ عێراقییه‌ مایه‌ی شانازی هه‌موو عێراقییه‌کانه‌.

News Code 19783

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =