تیۆریسیەنی داعش لە سەلاحەدین کوژرا

سەرچاوەگەلی هەواڵگریی عێراق ڕایانگەیاند کە تیۆریسیەن و داڕێژەری هێرشە تیرۆریستییەکانی داعش لە پارێزگای سەلاحەدین، لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی عێراقەوە کوژرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە شەفەق نیووز، سەرچاوەگەلی هەواڵگریی عێراق بڵاویان کردەوە کە هێزەکانی ئاسایشی ئەو وڵاتە ئەمڕۆ لە ئۆپەراسیۆنێکی وردبینانە و پلان بۆ داڕێژراوەدا توانیان یەکێک لە سەرکردەکانی داعش بە ناوی "ئەبوو سەلام عێراقی" و لە تیۆریسیەنانی ناسراوەی داعش لە پارێزگای سەلاحەدین بکەنە ئامانج و بیکوژن.

ئەبوو سەلام عێراقی ڕۆڵێکی بەرچاوی بووە لە هێرشە تیرۆریستییەکان، ئۆپەراسیۆنە خۆتەقێنەرەکان، دزین و بارمتەگرتنی خەڵکی و دانانی بازگەگەلی پشکنین لە پارێزگای سەلاحەدین. ناوبراو دوای ناسین و دوزرانەوەی شوێنی خۆهەشاردانی لە یەکێک لە کەنەڵەکانی دوورگەی شەرقات لە گەڵ ٥ کەس لە هاوڕێیانی کرانە ئامانج و کوژران.

بە وتەی سەرچاوەگەلی ئاگادار، هێزەکانی ئەمنی ئەو تیرۆریستەیان بە دماری داعش دەناسی و کوژرانی ئەو هەنگاوێکی گرینگە لە پێناو شکست دانی تیرۆریستانی خۆهەشاردەی داعش لە پارێزگای سەلاحەدین.

News Code 19762

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 8 =