هەرێم پێشوازی لە بڕیاری دادگەی فیدراڵی عێراق بۆ هەڵبژاردنەکان دەکات

وتەبێژی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا وێرای نرخاندنی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە دەنگدانی تایبەت، وتی: ئەو بڕیارە لە بەرژەوەندیی خەڵکی هەرێم و پێشمەرگەکانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەحموود محەمەد بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیێندراوێک لەبارەی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە بژاردنەوەی دەستیی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند: پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ ڕەواندنەوەی گومان و نیگەرانیەکان، پێداگرە لە گرتنەبەری رێگە و رێکاری یاسایی و دەستووری. هەر بۆیە لە دوای ئەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران سەرەتا بە بڕیار و دوتریش بە یاسا، ئەژمارکردنەوەی دەنگەکانی سپارد بە ئەنجوومەنی دادوەری، تا ئێرە بۆ دەرخستنی ڕاستییەکان و ڕەواندنەوەی گومانەکان و پاراستنی سەقامگیری، بە شێوەیەکی گشتیی، بەمافی هەموو لایەکمان زانی.

ڕاشیگەیاند: بە داخەوە ئەنجوومەنی نوێنەران، لە ژێر گوشاری چەند لایەنێک، به‌ مه‌به‌ستی لێدانی ناوبانگی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، مه‌رجی به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ته‌واوكردنی نیسابی یاسایی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان به‌سته‌وه‌ به‌ زیادكردنی خاڵێك له‌ پرۆژه‌ یاساكه‌دا كه‌ ده‌نگی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ناوخۆییه‌كانی كوردستان، به‌ بێ‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و ئه‌ژماركردنه‌وه‌، ئیلغا بكرێن.

لە بەیاننامەکەدا بە ئاماژە بە شەرعیەت نەدان بە پەسندکراوی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەنگی هێزەکانی پێشمەرگە لە لایەن ئەو دادگەیە، هاتووە: هه‌رزوو ئێمه‌ له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌م ڕه‌فتاره‌مان به‌ نایاسایی و ناده‌ستووری زانی و به‌ ئاماژه‌یه‌كیشمان زانی بۆ ڕقێكی زۆر له‌ قاره‌مانیه‌تی و قوربانیدان و خۆڕاگری ئه‌و هێزانه‌ و جگه‌ له‌وه‌ش هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ نه‌ده‌كرا.

مەحموود محەمەد لە بەشێکی دیکەی ئەو بەیاننامەیەدا ئاشکرای دەکات کە هەوڵی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەنگی هێزەکانی پێشمەرگە، داپەڕەێکە بۆ بەدناوکردنی ئەو هێزانە و دەشڵێت: له‌ ڕوانگه‌ی دڵسۆزیمان بۆ گه‌ل و وه‌فامان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان و هێزه‌كانی ناوخۆ له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵوێستی سیاسی خۆمان ڕاگه‌یاند و له‌ رێگای یاسا و له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووریشدا سكاڵامان تۆماركرد، كه‌ چۆن ده‌كرێت به‌ بێ‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان، ته‌نیا له ‌به‌ر ویستی چه‌ند لایه‌نێك، ئه‌و غه‌دره‌ له‌و هێزه‌ دڵسۆزانه‌ی كوردستان بكرێت.

ناوبراو جەختی لەوەش کرد: لە ده‌رئەنجامی سكاڵا و بەدوادا چوونمان، نەتوانرا ڕەوایەتی بەو بڕیارە حق‌ئامێزە بدرێت و لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی دادگای فیدراڵی، به‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی دڵسۆزی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ناوخۆییه‌كانمان بڕیار ده‌رچوو، كه‌ سكاڵا و هه‌ڵوێستی ئێمه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بوو به‌ ته‌نیا.

ئەنجومەنی نوێنەران عێراق لە دوای هەڵبژاردنەکانی خولی چوارەمی پەرلەمانی بڕیاری لە سەر بژاردنەوەی دەنگەکانی ئەو هەڵبژاردنەیە کە بە شێوەی ئەلەکترۆنی لە بەرواری ٢٢ی گوڵان / ١٢ی مەی بەڕێوەچووبوو، دا و هاوکات دەنگی هاووڵاتیانی دانیشتووی دەرەوەی وڵات و هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایشی هەرێمی کوردستانی هەڵوەشاندنەوە، بەڵام  دادگەی فیدراڵی عێراق  ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکانی بە دەستووری زانی و هەڵوەشاندنەوەی دەنگی دەنگدەرانی دەرەوە و دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستانی ڕەت کردەوە.

News Code 19751

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 10 =