زیاتر لە ٤ هەزار سووری تا کۆتایی ئەم مانگە لە ئەدلەب دەچنە دەرەوە

ناوەندی ڕووسیی چاودێری بە سەر ئاشتیی سووریا ڕایگەیاند کە لە گەڵ دەسپێکی بەهرەوەرگرتنی دووبارە لە ڕێڕەوگەی مرۆیی "تەل سوڵتان – ئەبووزهوور" زیتار لە ٤ هەزار کەسی سووری تا کۆتایی ئەم مانگەی زایینی لە ئەدلەب دەچنە دەرێ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی "العهد"ی لوبنانی، ناوەندی ڕووسیی چاودێری بە سەر ئاشتیی سووریا لە دەرچوونی زیاتر لە ٤ هەزار کەسی سڤیلی سووری لە ئەدلەب لە رێگەی ڕێڕەوگەی مرۆیی "تەل سوڵتان – ئەبووزهوور" تا کۆتایی ئەم مانگەی زایینی هەواڵی دا.

ئەو ناوەندە ڕاشیگەیاندووە کە وەبەرهێنانی دووبارە لەو ڕێڕەوگەیە دەستی پێکردووە و بەو جۆرە تا کۆتایی ئەم مانگەی زایینی نزیکەی ٤ هەزار و ٣٠٠ کەس لە ئەدلەب دەچنە دەرێ.

ناوەندی باس کراو ئاماژەی بەوەش داوە کە لە زۆربەی ناوچەکانی سووریا هەلومەرجی گونجاو بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بە زێد و شوێنی خویان ڕەخساوە.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی ناوەندی ڕووسیی چاودێری بە سەر ئاشتیی سووریا تا ئێستا نزیکەی ٧٠ هەزار کەس لە ئاوارەکانی سووری گەڕاونەتەوە سەر زێد و شوێنی ژیانی خۆیان لە غەوتەی رۆژهەڵاتی.

News Code 19744

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 4 =