عه‌مار حه‌کیم و فواد مه‌عسووم پێکه‌وه‌ دیداریان کرد

فواد مه‌عسووم، سه‌رۆک کۆماری عێراق و سه‌ید عه‌مار حه‌کیم، سه‌رۆکی به‌ره‌ی حیکمه‌تی نیشتمانی ئه‌م وڵاته‌ پێکه‌وه‌ دیدار و گفتوگۆیان کرد.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی حیکمه‌ی نیشتمانی، فواد مه‌عسووم، سه‌رۆک کۆماری عێراق و سه‌ید عه‌مار حه‌کیم، سه‌رۆکی به‌ره‌ی حیکمه‌تی نیشتمانی ئه‌م وڵاته‌ پێکه‌وه‌ دیدار و گفتوگۆیان کرد.

له‌م دیداره‌، گۆڕانکارییه‌ سیاسییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق و ڕه‌وتی گفتوگۆکانی ئێسته‌ حزبه‌ سیاسیه‌کان بۆ پێکهێنانی فراکسیۆنێکی زۆرینه‌ له‌ پارلمان گفتوگۆی له‌ سه‌ر کراوه‌.

حه‌کیم جه‌ختی کرد که‌ ده‌بێت حکومه‌تی نوێی به‌ پێی یاسای عێراق پێکبێت و زیادی کرد: ده‌بێت ئۆپۆزیسیۆنێکی نیشتمانی به‌هێز له‌ به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌ت، به‌ مه‌به‌ستی دروست کردنی هاوتایی و لێکدانه‌وه‌ی خاڵه‌ لاوازه‌کانی ده‌وڵه‌ت پێکبێت.

هه‌روه‌ها هه‌ر دوولا جه‌ختیان کرد: ده‌وڵه‌تی گشتگیری نیشتمانی ده‌بێت خزمه‌تگوزار بێت و بتوانێت خواستی شارۆمه‌ندانی عێراق له‌به‌رچاو بگریت و ده‌رفه‌تی هه‌لی کار بڕه‌خسێنێت و گه‌نده‌ڵی له‌م وڵاته‌ بنبڕ بکات.

News Code 19718

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =