ئەسۆشیتد پرێس:

ئەشکەنجەی سێکسیی زیندانیان یەمەنی لە لایەن سەربازانی ئیمارات

ناسەی هەواڵ: 4327525 -
ئەسۆشیتد پرێس بە پێی لێدوانی شایەدانی ڕووداوەکە ڕاپۆرتی دا کە ئەفسەرانی سوپای ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی سەدان زیندانی یەمەنیان لە زیندانی بیرئەحمەدی شاری عەدەن ئەشکەنجەی سێکسی کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئاسۆشیتد پرێس، بە گوێرەی سایەدانی ڕوداوەکە، رۆژی ١٠ی مانگی مارچی ئەمساڵ (١٩ی ڕەشەممەی ١٣٩٦ی هەتاوی) ١٥ ئەفسەر کە ڕۆخساری خۆیان داپۆشیبوو، بەڵام زمان و شێوەزاریان نیشانی دەدا کە خەڵکی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی-ن، فەرمانیان بە زیندانییەکان داوە کە جل و بەرگی خۆیان داکەنن و ڕاکێشن، پاشان زیندانییەکانیان ئازار داوە. ئەو ئەفسەرانە ئیدعایان کردووە کە بە دوای تەلەفۆن و مۆبایلی قاچاخدا دەگەڕێن. 

ڕاپۆرتەکە باس لەوە دەکات کە زیندانییەکان کەوتوونەتە پاڕانەوە و گریان و هاوار، بەڵام ئەفسەرانی ئیماراتی هەر کەس بەرگری لە خۆی کردبایە یان بە سەگی دڕ دەیان ترساندن یان بو توندی لێیان دەدان.

ئەسۆشیتد پرێس دەنووسێت کە بەو جۆرە لە گەڵ سەدان زیندانی جووڵاونەتەوە و ئەوە نیشاندەری پەرەسەندنی ئەشکنجەی سێکسی و دەروونی و حەسانەی کادێری زیندانی بیرئەحمەدە کە لە لایەن سەربازانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی-یەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت.

شایانی باسە کە ئەو هەواڵدەرییە ساڵی ڕابردووش ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە بوونی زیندانگەلی تۆقێنەر و شاراوە و پەرەسەندنی ئەشکنەجەگەلی جۆراوجۆر کردبوو و لەو کاتەوە لانی‌کەم ٥ کەس کە لە ژێر ئەشکنجەی سێکسی و لەشی لە لایەن هیزەکانی ئاسایشی ئیماراتی بوونە، لە گەڵ ئاسۆشیتد پرێس وتوویژێان کردووە.

شایەدان بەو هەواڵدەریان وتووە کە کادێرەکان زیندان لە ژێر چاوەدێریی ئەفسەرانی ئیماراتی هەموو جۆرە ئەشکنجەیەکی سێکسی بۆ سووکایەتی بە زیندانییەکان لە سەر ئەوان تاقی دەکەنەوە و لە ئەشکەنجەکانیان فیلم دەگرن.

ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی یەکێکە لە هاوپەیمانانی سەربازیی عەرەبستان کە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە بە پاڵپشتیی سعوودی دەستێوەردان لە شەڕی ناوخۆیی یەمەن دەکەن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک و لە کاردانەوە بە ڕاپۆرتەکانی ئاسۆشیتد پرێس داوای لە تەواو لایەنەکانی بەشدار لە شەڕی یەمەن و لەوان ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کردووە کە لە زیندانییەکان، مرۆڤانە هەڵسوکەت بکەن و گەڕەنتی ئەوە بدەن کە لەبارەی تەواو ڕاپۆرتەکانی سەبارەت بە ئەشکەنجە و ئازاری زیندانییەکان لێکۆڵینەوەی وردبینانە و خێرا ئەنجام دەدەن.

لە بەرامبەردا بەرپرسانی دەوڵەتی ئیمارات ئامادە نەبوونە لەوبارەیەوە وەڵام بدەنەوە، بەڵام نوێنەری ئەو وڵاتە لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژێنێڤ ئیدعای کردووە کە زیندانەکانی یەمەن بە تەواوەتی لە ژێر کۆنتڕۆڵی دەوڵەتی یەمەن دان و ڕایگەیاندووە: ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی هیچکات لە یەمەن بەرپرسایەتی ئیدارەی زیندانەکانی لە ئەستۆ نەبووە و هیچ بەندیخانەیەکی نهێنی و شاراوەی نییە

ناردنی بۆچوون

8 + 6 =