یارییەکەتان جوان بوو، خودا یاوەرتان بێت

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران رۆژی پێنج‌شەممە پەیامیکیان ئاراستەی کاروان و یاریزانانی هەڵبژاردەی نیشتمانی تۆپی پێی ئێران لە موندیاڵی ٢٠١٨ی ڕووسیا کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی فیدراسیۆنی تۆپی پێ، لە پەیوەندییەکی نووسینگەی ڕێبەری باڵا بۆ ئۆردووی هەڵبژاردەی نیشتمانی تۆپی پێی ئێران لە ڕووسیا و بەڕێوەبەری کاروانی ڕەوانەکراوی فیدراسیۆنی تۆپی پێ، پەیامی  ڕێبەری باڵا بە ستاف و یاریزانانی هەڵبژاردەی نیشتمانی ئێران ڕاگەیێندرا.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لەو پەیامەدا جەختی کرد: یارییەکەی شەوی ڕابردووتان جوان بوو، خودا یاوەرتان بێت.

مێهدی تاج سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێ-ش وێرای ڕاگەیاندنی پەیامی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بە کاراوانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕووسیا، بە بەرزنرخاندنی پەیامی پاڵپشتیی بەڕیزیان کە بووە هۆی سەربەرزی و خۆشحاڵیی کۆمەڵەی تۆپی پێی وڵات، هیوای خواست کە گەنجانی لێهاتوو و شیاوی ئێرانی لە سای خوداوە، بەردەوام لە میدانە نێودەوڵەتییەکاندا بە جوانی بدرەوشێنەوە و ببنە مایەی سەربەرزی و دڵخۆشیی گەل.

هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی پێی ئێران  شەوی پێنج شەممە لە دووھەمین ڕکابەریی خۆی لە موندیاڵی ٢٠١٨ ی ڕووسیا لە شاری کازان بەرامبەر بە ئسپانیای پاڵەوانی ساڵی ٢٠١٠ی جیھان و سەرکەوتووی یۆرۆ ٢٠٠٨ و ٢٠١٢، سەرباری ئەوەی کە یارییەکەی تایبەتی پێشکەش کرد، بە دەرەنجامی یەک بە سیفر یارییەکەی بە ئسپانیا دانا.

یاریزانانی تیمی نیشتیمانیی ئێران، ١٤ی ژوئەن لە یەکەم ململانێی لە موندیاڵی ٢٠١٨ی ڕووسیا تیمی مەراکشی یەک - سیفر بردەوە.

News Code 19703

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =