به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ڕی ئه‌لنه‌شره، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕۆژی چوارشه‌مه له میانه‌ی قسه‌کانی خۆی وتی: تیرۆریسته‌کان هه‌وڵی بێ ئه‌نجامی زۆر ده‌ده‌ن تاکوو له سنووره‌کانه‌وه بێنه ناو خاکی عێراق.
ئه‌و هه‌روه‌ها له هه‌موو گرووپه سیاسییه‌کانی عێراق داوای کرد تاکوو سه‌باره‌ت به پێکهێنانی پارلمانی نوێی عێراق ڕێز له یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراق بگرن.
له لایه‌کی دیکه‌وه حه‌یده‌ر عه‌بادی جه‌ختی کرد که هیچ جۆره هه‌ماهه‌نگییه‌ک له نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره سه‌باره‌ت به سنووره‌کانی دوو وڵات و هێرشی ئه‌م وڵاته بۆ سه‌ر قه‌ندیل بوونی نییه.
Your Comment