کوردستان پێویستی بە جموجۆڵی جیدی لە بواری ئابووری هەیە

سەرۆکی ڕێکخراوی بەڕێوەبەری و پلان داڕێژیی کوردستان وتی: ئەو پارێزگایە پێویستی بە جموجۆڵی جیدی لە بواری ئابوورییە و هاوکات دەبێ لە بواری گەشەدا هەنگاوی بە پەلەتر هەڵگیرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهرام نەسروڵڵاهی شەوی ڕابردوو (سێ شەممە) لە دانیشتنی ئەنجومەنی پلان داڕشتن و بوودجەی وڵات بە ئامادەبوونی تاقمێک لە بەرپرسانی پارێزگایی و وڵات لە هۆڵی شوهەدای دەوڵەت، وتی: سەفەرگەلی پارێزگایی بەرپرسانی وڵات دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی زانیاری و ئاگاداریان بە نیسبەتی دۆخی ئێستای پارێزگاکان.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە کوردستان بەرەوڕووی کەمایەسی و کێشەگەلێکی جۆراوجۆر لە بواری ژێرخانی و ئابوورییە، ڕایگەیاند: لە ماوەی چل ساڵی ڕابردوودا سەرچاوەگەلی دەوڵەتی لە پێناو چێکردنی ژێرخانەکان خەرج کراوە، بەڵام بەوەشەوە لە زۆربەی ئەو ژێرخانانەدا لە پلەکانی ٣٠، ٢٩ و ٢٧ی وڵات وەستاوە و زۆر هاتبێتە پێشەوە گەیشتۆتە پلەکانی ٢٢ و ٢٣.

ناوبراو بە داکۆکی لەوەی کە کوردستان پێویستی بە جموجۆڵی جیدی لە بواری ئابوورییە، بیری هێنایەوە: نرخی بێکاری لە پارێزگا زیاتر و ئاستی داهاتی سەرانەی خەڵکی ئێمە کەمترە لە مامناوەندی ئەو نرخانە لە وڵاتدا.

نەسروڵڵاهی زادە بە ئاماژە بەوەی کە کەمبوونەوەی نرخی بێکاری لە ساڵی ٩٦ بە نیسبەتی ساڵی ٩٥ لە وڵاتدا لە سەدا ۳/. بووە، بەڵام هەمان نرخ لە کوردستاندا لە سەدا ۱.۵ بوو، ڕاشیگەیاند: بە پێی دوا سەرژمێرییەکان نرخی بێکاری لە وڵاتدا لە سەدا ١٢،١ و لە کوردستاندا لە سەدا ١٣،٧ بووە.

سەرۆکی ڕێکخراوی بەڕێوەبەری و پلان داڕێژیی کوردستان لە کۆتاییشدا ئاماژەی بەوە دا: ئەو پارێزگایە بۆ پێشکەوتنی زیاتر لە بواری گەشەدا لێهاتووە و پێویستی بە ئاوەردانەوە و یارمەتیی تایبەتی دەزگا و بەرپرسانی وڵات هەیە.

News Code 19672

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =