تاڤگەی شەڵماش لە ڕیزی ئاسەوارە سروشتییەکانی ئێران تۆمار کرا

جێگری میراتی فەرهەنگی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا لە تۆمار کرانی ناوی تاڤگەی شەڵماش لە ڕیزی ئاسەوارە سروشتییەکانی وڵاتدا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن سپێهرفەڕ بە ئاماژە بە ژمارەی تۆمارکرانی تاڤگەی شەڵماش بە ژمارە ٤٣٤ لە ڕیزی ئاسەوارە سروشتی – نیشتمانییەکانی وڵات، وتی: خوێندنەوە و ئامادەکاریی دۆسیەی تۆمار کردنی ئەو ئاسەوارە سروشتییە لە لایەن کارناسانی ئەو ئیدارەیە دەستی پێکرد و پاش ڕەوانە کرانی دۆسیەکە بۆ ڕێکخراوی ناوەندی و لێکداەوەی لە لایەن ئەنجومەنی هاوپەیوەند، لە ئەنجامدا دۆسیەکە بە سەرکەوتوویی وەرگیرا.

جێگری میراتی فەرهەنگی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا ئاماژەی بەوەش دا: بە پێی پێداویستی و یاسا هاوپەیوەنده‌کان بە تۆمار کردنی ئاسەواری سروشتی – مێژوویی، خاوەندارێتی ئەو تاڤگەیە دەخرێتە ژێر ئەستۆی ئیدارەی گشتیی میراتی فەرهەنگی، پیشەی دەستی و گەشتیاریی پارێزگا و ڕێکخراوی ناوەندی و ئامادەکاریی پێڕەونامەی پاراستنی و دیاری کردنی هەرێمی ئەو ئاسەوارە لە ئەستۆی ئەو ئیدارەیەدا دەبێ.

ناوبراو وتیشی: بە تۆمار کرانی تاڤگەی شەڵماش لە ڕیزی ئاسەوارە سروشتییەکانی وڵات، دوای تۆمارکرانی چیمەنی جوولەر، زیندانی نەبی کەندی، زیندانی سولەیمان و زیندانی بەرزەنجە لە شاری تیکاب، ژمارەی ئەو ئاسەوارانە لە پارێزگای ئازەربایجانی غەربی دەگاتە ٥ ئاسەواری نیشتمانی.

شایانی باسە، تاڤگەی شەڵماش بە بەرزایی ٩٠ مەتر لە نزیکیی شاری سەردەشت و لە گوندی باسک کولۆسە هەڵکەوتووە.

News Code 19653

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =