مامەڵەی کاتیی لە گومرۆکی شۆشمێ دەستی پێکرد

بەڕێوەبەری گشتیی گومرۆکەکانی پارێزگای کوردستان لە دەست بە کار بوونی دانوستان و مامەڵەگەلی کاتیی سنووری لە گومرۆکی بازارچەی سنووریی شۆشمێ هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە گومرۆکەکانی پارێزگای کوردستان، خەلیل حەیدەری ڕایگەیاند: گومرۆکی بازارچەی سنووریی شۆشمێ وەک یەکەمین سنوور لە ئاستی وڵات بە هاوردەی ٢ کانتینێر کاڵا و شمەک چالاکییەکانی لە بواری مامەڵەی کاتیی سنووری دەست پێکرد.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئەو ٢ کانتینێرە بە مەعافیه‌تی ١٥٩ ملیۆن تمەنی و تەنیا بە پێدانی تێچوو بۆ ٢٢٨ کەس لە بەرکەوتووانی کارتی پیلەوەری هاوردە کران، وتیشی: بە پێی یاسا و ڕیساکان، کەسانی خاوەن کارتی پیلەوەری بە ژمارەی کەسانی ژێر سەرپەرەشتیی بۆ هەر کەس ٧٠٠ هەزار تمەن مەعافی وەردەگرێت.

حەیدەری ئاماژەی بەوەش دا: دەوڵەت بۆ گەشەی ئابووری لە شارە سنوورییەکاندا، پێداگرە لە فرۆشتنی کاڵای هاوردە لە ناو خود ئەو شارانەدا، بە واتایەکی دیکە گواستنەوەی بە کۆمەڵ لەو شارە بۆ مەبەستی بازرگانی قەدەغە و مۆڵەت نەدراوەیە.

News Code 19651

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =