وردەکاریی سیخوڕی وەزیرێکی ئیسرائیلی بۆ ئێران

دوابەدوای ڕاگەیاندنی هەواڵی دەستگیر کردنی وەزیری وزەی پێشووتری ڕژێمی زایۆنی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئێران، میدیاکانی ئەو ڕژێمە وردەکاری کارەکانی ناوبراویان بڵاو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گوین سێئێگۆ لە وەزیرانی پێشووی کابینەی ڕژێمی زایۆنی، بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئێران دەستگیر کراوە و دادستێنی ئیسرائیل دژی ناوبراو بەڵگەی دەرکردووە.

میدیا ئیسرائیلییەکان بە پێی ڕاپۆرتی هاوبەشی ڕێکخراوی ئاسایشی ناخۆیی- شین بێت- و پۆلیسی ئەو ڕژێمە هەواڵیان دا کە گوین سێئێگۆ لە چەند هەفتە پێشەوە دەستگیر کراوە و لە ژێر لێپرسینەوەدایە.

ئەو وەزیرە پێشووەی ئیسرائیلە بە هاوکاری ئاگاهانە لە گواستنەوەی زانیری بە دوژمن لە کاتی شەڕدا و سیخوڕی بۆ ئێران تۆمەتبار کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، گوین سێئێگۆ زانیاریگەلێکی لە ئیسرائیلەوە لەوانە لە بواری وزە، سایتە ئەمنییەکان، باڵەخانەکان و خاوەن کارە سیاسی و ئەمنییەکانی ئیسرائیلی داوەتە ئێران و دوو جاریش خۆی لە سەر بانگهێشتی بەرپرسانی هەواڵگری کۆماری ئیسلامی  سەردانی بۆ ئێران کردووە.

لە بەڵگەکەی دادستێنی ئیسرائیل هاتووە سێئێگۆ بۆ ئەوەی کە بە بەرپرسانی ئێرانی بسلەمێنێت کە ئەو کارانەی کە پێی سپێردراوە ئەنجامی داوە، لە کاتی بوونی خۆی لە ئسیرائیل، لە گەل ئەو ئیسرائیلییانە کە لە بواری پاراستنی کەسایەتییەکان، ئاسایش و پێوەندییە دەرەکییەکانی ئەو وڵاتە چالاکیان هەیە، دیداری کردووە و هەروەها هەوڵی داوە تا ئیسرائیلییەکانی تر پێوەندی بدات بە هێزەکانی هەواڵگری ئێرانەوە.

ئەو ڕاپۆرتە زیادی دەکات: سێئێگۆ لە ڕەوتی ژیان و چالاکی بازرگانی خۆی لە وڵاتی ئەفریقی نیجیریا، یەکەم جار لە ساڵی ٢٠١٢ پێوەندی بە بەرپرسانی هەواڵگری باڵوێزخانەی ئێران لە نیجیریا کردووە و ئەم پێوەدنییانەی تەواو ئاگایانە درێژە دا و لە سەر بانگهێشتی ئەوانیش دوو جار سەردانی ئێرانی کرد و دەیزانی کە خەریکە لە گەڵ چ کەسانێک چ دەکات.

ئەو تۆمەتەش دژی سێئێگۆ هێنراوەتە ئاراوە کە ئەو پاش دوو سەفەر بۆ ئێران، لە دیدارەکانی دوایی لە گەڵ بەرپرسانی هەواڵگری ئێران، لە هۆتێل یا ماڵی کەسانی سەر بە ناوەندە هەواڵگرییەکانی ئێران پێوەندییەکانی درێژە پێ داوە.

بەشێکی گرنگی تر لە ئەو تۆمەتانەی کە دراوەتە پاڵی ئەو وەزیری پیشووە، هێشتنەوە و کەڵک وەرگرتن لە جیهازاتی شاردراوەی کۆد بۆ دانراو بۆ گۆڕینەوەی زانیاری لە نێوان ئەو و بەرپرسانی ئێرانیە.

ڕاپۆرتێک کە شین بێت و پۆلیسی ئیسرائیل ئیزنی بڵاو کردنەوەیانی داون، دەڵێت کە گوین سێئێگۆ مانگی زایینی ڕابردوو لە کاتی سەفەر لە نیجیریاوە بۆ گینای ئستوایی، بە هۆی پێشینەی ڕابردوویەوە لە بواری کێشەی کۆمەڵایەتییەوە ئیزنی چوون بۆ گینای ئستوایی پێ نەدرا، و لە جیاتی ئەوە داوای ئیسرائیل بۆ ڕادەست کردنی ناوبراویان قبووڵ کرد، چونکوو بڕێک لە کارەکانی ئەو دژی ئیسرائیل کۆ کرابووەوە.

بە پێی نووراوی میدیا ئیسرائیلییەکان، دەست بە جێ پاش گواستنەوەی گوین سێئێگۆ بۆ  ئیسرائیل لە ناوەڕاستەکانی بەهاری ئەمساڵ، ناوبراو دەستگیر کرا و خرایە ژێر لێپرسینەوەوە.

بەڵگەیەک کە دادستێنی ئورشەلیم دژی ئەو سیاسەتوانە پیشووە کۆی کردووەتەوە، لە لایەن ڕاوێژکاری باڵای مافی دەوڵەت و دادستێنی گشتی ڕژێمی زایۆنی پشت ڕاست کراوەتەوە.

ئێلی زوهار و موشە مازور، دوو پارێزەری سیئێگۆ، لە کۆمپانیای مافی گوڵدپراو- زلیگمەن، دەسبەجێ پاش بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتی دەستگیر کردن لە میدیاکان، لیپرسینەوە و تۆمەتبار کردنی فەرمی سێئێگۆیان بە سیخوڕی بۆ ئێران، لە گفتوگۆ لە گەڵ میدیا ئیسرائیلییەکاندا وتیان کە هەر چەندە بەشێکی زۆر لە بەڵگەکە کە دادستێن کۆی کردووەتەوە شاردراوەیە بەڵام ڕاپۆرتێک کە ناوەندە ئەمنییەکان داویانەتە میدیاکان، وێنەیەکی زۆر خراپتریان لە ڕاستیەکە پیشان داوە.

گوین سێئێگۆی ٦٥ ساڵە، کە لە ژانڤیەی ١٩٩٥ تا جوونی ١٩٩٦، وەزیری وزەی ئیسرائیل بوو لە دوو دەیەی ڕابردوودا بە لاچوون لە سیاسەت، خەریکی کاری بازرگانی بووە و لەوانە لە ئەفریقا ژیانی کردووە.

لە ماوەی یەک دەیەی ڕابردوودا دوو جار ناوی سێئێگۆ لە ئیسرائیل بڵاو بووەتەوە و ئەو بە تۆمەتی کێشەی کۆمەڵایەتی تۆمەتبار کراوە. ناوبراو هەروەها لەم ماوەدا دوو جار لێپرسینەوەی لێ کرا بەڵام ئەمە یەکەم جارە کە تۆمەتی سیخوڕیی دراوەتە پاڵ.

ئەو لە ساڵی ٢٠٠٣ بەوە تۆمەتبار کرابوو کە لە سەفەر بۆ هۆنگ کۆنگ، شەش جار بە کارتی بانکی خۆی بڕی ٢٠ هەزار شێکێل، بەرنابەر بە پێنج هەزار دۆلاری لە بانک وەرگرتووە بەڵام بە کۆمپانیاکەیی وتووە کە کارتەکەی دزراوە. دادگای تێلاڤیڤ ئەوی لە ئەم دۆسیەدا بە یەک ساڵ زیندانی بە مەرج و پێدانی ٥٠ هەزار شێکێل جەریمە کرد.

لە سەرەتاکانی ساڵی ٢٠٠٥یشدا سیئێگۆ تۆمەتبار کرابوو بە ساختەکاری ئاگایانە بە ئامانجی نوێ کردنەوەی مۆڵەتی ڤیزەی دیپلۆماتیکی کاتێک کە وەزیری بووە، ٣٠ هەزار حەبی ئێکستازی بۆ ئیسرائیل گواستەوە. ئەو پێنج ساڵ زیندانی و پێدانی ٢٧٥٠٠ دۆلار جەریمەی بەر سەریدا سەپا بەڵام لە هاوینی ٢٠٠٧ بە لیبوردەیی دەورەیی ئازاد کرا.

گوین سێئێگۆ، پزیشکە بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٧ ەوە بەڵگەی پزیشکییەکەی ئەو بۆ هەمیشە بەتاڵ کرایەوە. ناوبراو پاش ئەوە بۆ کاری بازرگانی ڕووی لە ئەفریقا کرد.

News Code 19645

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 3 =