سوپای تورکیا گەیشتە مەنبەج

کەناڵی "الجزیره" لە گەیشتنی سوپای تورکیا بە مەنبەج لە هاوێری رۆژهەڵاتی حەلەب لە پێناو جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الیوم السابع"، هەندێک لە سەرچاوەکان لە دەسپێکی جێبەجێ کرانی پرسە ڕێککەوتن لە سەر کراوەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا سەبارەت بە شاری مەنبەج لە هاوێری رۆژهەڵاتی حەلەب هەواڵیان دا.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە؛ هێزەکانی ئەمریکی و تورک لە دەورووبەری ڕووباری ساجوور کە مەودا دەخاتە نێوان هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازیی مەنبەج و گرووپگەلی قەڵغانی فوراتی پاڵپشتکراوی سوپای تورکیا، جێگر بوونە.

لە لایەکی دیکەوە کەناڵی "الجزیره" لە گەیشتنی سوپای تورکیا بە شاری مەنبەج لە هاوێری رۆژهەڵاتی حەلەب هەواڵی دا.

شایانی باسە که لەم دواییەدا مەولوود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە لە گەڵ ئەمریکا بۆ چەک داماڵینی هێزەکانی یەپەگە ڕێککەوتوون. ناوبراو لە ئەنقەرە بە هەواڵنێرانی وت: ئەو گڕووپە پاش دەرچوون لە شاری مەنبەج چەکەکانیان ڕادەست دەکەنەوە و ئەو بڕیارە بەشێکە لە پلانی نەخشەڕیی هاوبەش کە رۆژی دووشەممە ٤ی ژوئەن (١٤ی جۆزەردان) لە دانوستان لە گەڵ مایک پەمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێداگری لە سەر کراوە و بەمزووانە جێبەجێ دەکرێت و لە ماوەی ٦ مانگدا بە ئەنجامی کۆتایی خۆی دەگات.

بەوجۆرەی کە ئانادۆلو بڵاوی کردۆتەوە، ئەو پلانە لە ٣ قۆناغ پێکدێت کە بریتین لە:

۱- یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە ماوەی ٣٠ رۆژدا شاری مەنبەج بە جێ دێڵن.

۲- تورکیا و ئەمریکا ئەو شارە بۆ ماوەی ٤٥ رۆژ بە هاوبەشی ئیدارە دەکەن.

۳- ئیدارەی خۆجێی شار دوو مانگ پاش ڕێککەوتنەکە پێک دەهێنرێت.

بە وتەی بینالی یێڵدریم سەرۆک وەزیرانی تورکیا، جێبەجێ کرانی ڕێککەوتنەکە ٩٠ رۆژ درێژە دەخایێنێت و ئیدارەی شار ڕادەستی ئەنجومەنی خۆجێی دەکرێت.

News Code 19625

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =