ده‌ستگیر کردنی گرووپێک یارمەتیدەری داعش لە نەینەوا

ناسەی هەواڵ: 4324074 -
سه‌رچاوه‌یه‌کی عێراقی ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌ندامانێکی گرووپێکیان ده‌ستگیر کردووه‌ که‌ یارمه‌تی سه‌ربازییان به‌ داعشییه‌کان گەیاندووە له‌ دژی هێزه‌ عێراقییه‌کان.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لنه‌شره‌، سه‌رچاوه‌ عێراقییه‌کان له‌ ده‌ستگیر کردنی ئه‌ندامانی گرووپێک هه‌وڵیان داوه‌ که‌ سه‌رقاڵی یارمه‌تی گه‌یاندن به‌ تیرۆریسته‌کانی داعش بوون.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاند: ئه‌ندامانی ئه‌م گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ که‌ دژی هێزه‌کانی عێراق یارمه‌تیان به‌ داعشییه‌کان ده‌گه‌یاند، ده‌ستگیر بوون.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق هاتووه‌: هێزه‌کانی ناوه‌ندی پۆلیسی ڕه‌شیدییه‌ سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌یی پۆلیسی نه‌ینه‌وا به‌ پێی ڕاپۆرته‌ هه‌واڵگرییه‌کان به‌ حوکمی دادگایه‌ک ئه‌ندامانی ئه‌م گرووپه‌یان ده‌ستگیر کردووه‌.

شایانی باسه‌ سه‌ره‌ڕای شکستی سه‌ربازی گرووپی تیرۆریستی داعش له‌ عێراق، شه‌ڕ له‌ دژی پاشماوه‌کانی داعشییه‌کان له‌ عێراق درێژه‌ی هه‌یه‌.

ناردنی بۆچوون

4 + 5 =