"رای الیوم" شرۆڤەی کرد؛

ئامادەیی ٤٠ هەزار هێز بۆ شەڕ لە باشووری سووریا

ناسەی هەواڵ: 4324053 -
میدیایەکی عەرەب زمان بە ئاماژە بە نزیک بوونی ئۆپراسیۆن لە باشووری سووریا لە ئامادەیی زیاتر لە ٤٠ هەزار هێزی سووری بۆ ئەو ئۆپراسیۆنە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رای الیوم لە وتارێکدا بە ئاماژە بە دۆخی باشووری سووریا نووسیویە: دۆزی سەربازی لە باشووری سووریا گەیشتووەتە قۆناغی بڕیاردان بە تایبەتی دانوستانە ئەنجام دراوەکان لە لایەن ڕووسیاوە بە هۆی ئەوەی کە لە گەڵ بڕێ خواستی ئەمریکا و ئیسرائیل تێکەڵ بوون کە دەوڵەتی سووریاش دژایەتیی کرد، نەگەیشتە شوێنێک.

ئەو میدیا نووسیویە: ناوەندە سەربازییەکانی سووریا لە ئەنجامی ئۆپراسیۆن لە لایەن سوپای سووریاوە بە تەنیایی و بە بێ هاوپەیمانەکانی باس دەکەن و تا ئێستا بەڵگەیەک لە سەر چوونی هێزە هاوپەیمانەکانی سوپای سووریا بۆ ئەو شوێنەی کە بڕیارە شەڕی تێدا بکرێت نەبینراوە. سوپای سووریا ئامادەکاری پێوسیتی بۆ دەسپێکی ئۆپراسیۆنی سەربازی دەست پێکردووە و زیاتر لە ٤٠ هەزار سەرباز بۆ ئۆپراسیۆن لە دەرعا و دەڤەری و دەڤەری باکووری سویداء و قونیترە تا هێڵی ئاگربڕ لە سنووری فەلەستین ئامادە کردووە.

رای الیوم دەنووسێت: بەراوردەکان باس ئەوە دەکەن کە سوپای سووریا توانی دیاری کردنی چارەنووسی خۆی بە بێ پشتیوانی هاوپەیمانەکانی هەیە. سوپای سووریا هەروەها بۆ ئەگەری دەستێوەردانی سەربازی ئیسرائیلیش ئامادەیە و فڕۆکەی مووشەکیی لە هێڵی بەرەی شەڕ لە گەل ئیسرائیل جێگیر کردووە.

ئەو میدیا وتوویە: بەڵام سەبارەت بە ئەگەری دەستێوەردانی ئاسمانی ئەمریکا دژی ئەو هیزانەی کە بەرەو باشووری سووریا دەڕۆن لەم بارەوە سوورییەکان لە گەڵ هاوپەیمانە ئێرانییەکەی خۆی سیناریۆیەکیان ئامادە کردووە.

رای الیوم هەروەها وتوویە: سووریا هەروەها وا بۆی دەچێت کە هەر جۆرە ڕێککەوتنێک لە باشوور و کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان و هاورییەکانی لە بنکەی التنف لە سنوورەکانی سووریا لە گەڵ ئۆردۆن و عێراق پێوەندی هەیە و ئەمە لە حاڵێکدایە کە واشنتۆن هۆشداری داوەتە سوپای سووریا بۆ هەر جۆرە کارێکی سەربازی لە باشووری سووریا.

ئەو میدیا هەروەها نووسیویە: بە نزیک بوونەوەی شەڕ لە باشووری سووریا، گرووپە چەکدارەکان لە باشووریش ئەو پرسەیان هەست پێکردووە و موحەمەد ماجی خەتیب فەرماندەی گرووپی الویة الفرقان لە تێلێگرام ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەی سێ لایەنەی ئەمریکا- بریتانیا و ڕووسیا سەبارەت بە باشووری سووریا لە گەڵ دژایەتی زۆر ڕووبەڕوو بووەوە و هەوڵەکانی سووریا بۆ هێرش لە کاتژمێرەکانی داهاتوو دەست پێدەکات.

ناردنی بۆچوون

3 + 11 =