هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا بنکه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی بۆردمان کرد

فرده‌وس عه‌وادی، نوێنه‌ری پارلمانی عێراق له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆی ڕایگه‌یاند که‌ فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانی دژه‌ داعش به‌ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا بنکه‌کانی حه‌شدی شه‌عبیان له‌ سنووره‌کانی سووریا و عێراق بۆردمان کردووه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ کاناڵی سومرییه‌ نیوز، فرده‌وس عه‌وادی به‌ توندی ئیدانه‌ی ئۆپراسیۆنه‌کانی هاوپه‌یمانی دژه‌ داعش به‌ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا کرد.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌و له‌مباره‌وه‌ وتی: فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی هاوپه‌یمانی دژه‌ داعش به‌ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا له‌ سنووره‌کانی نێوان عێراق سووریا بنکه‌ و باره‌گاکانی حه‌شدی شه‌عبیان به‌ خه‌ستی بۆردمان کردووه‌.

ئه‌م پارلمانتاره‌ داوای لە دەوڵەتی بەغدا کرد تاکوو هه‌رچی زووتره‌ ئاماده‌کارییه‌کان بۆ ڕاگرتنی هێرشه‌کانی ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌ی ئه‌مریکا له‌ عێراق ئه‌نجام بدات.

عه‌وادی هه‌روه‌ها وتی: هه‌ر ڕۆژ که‌ تێپه‌ڕ ده‌بێت، نه‌خشه‌ و پلانی ناشرینی ئه‌مریکاییه‌کان و پیلانه‌کانیان له‌ دژی هێزه‌ له‌خۆبردووه‌کانی عێراق زیاتر ئاشکرا ده‌بێت.

News Code 19614

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 2 =