ئەمریکا سێ بنکەی گەورە لە شنگال ده‌کاته‌وه‌

ئەمریكا سێ بنكەی گەورەی سەربازیی لە شنگال دروست دەكات و بڕیاریش دەدات سەرجەم هێزە چەكدارەكان لە سنوری ئەو قەزایە بكشێنەوە.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، ڕەنا كەمال سەرۆكی شارەوانی خانەسۆر بەSNNی ڕاگەیاند: "ئەمریكا بنكەی سەربازی لەهەریەك لەناوچەی (دۆمیز) كە پێشتر سەربازگەبوو ئێستا بەدەست حەشدی شەعبیەوەیە، هەروەها سەربازگەی بارا لەناوچەی (هۆل )لەسنوری عێراق و سوریا، لەناوچەی (چێلمێرا) لەسەر چیای شنگال جێگیركردوە."

جەختیشیكردەوە: "لەو ناوچانەی لەلایەن ئەمریكاوە كراونەتە سەربازگە و نۆژەنكردنەوەیان دەستپێكردووە فراوانن و شوێنی تایبەتی نیشتنەوەی فڕۆكەیان تێدایە".

بەوتەی سەرۆكی شارەوانی خانەسۆر: "ئەمریكا بڕیاریداوە، تەنیا پێشمەرگە و سوپای عێراق لە شنگال بمێننەوە و سەرجەم هێزە حزبیەكان، بەحەشدی شەعبیشەوە دەربچن".

لەبارەی چارەنووسی هێزەكانی پارتی، ڕەنا كەمال وتی:"هیچ هێزێك نامێنێت، ئەوەی لەڕوی سەربازییەوە لەقەزاكە دەمێننەوە تەنها پێشمەرگەو سوپای عێراق دەبێت".

پێشتر وا بڵاوكرایەوە ئەمریكا بنكەیەكی گەورەی سەربازیی لەسەر چیای شنگال دامەزراندوە، بەڵام لەئێستادا ژمارەی بنكەكانی بۆ بنكە زیادكردوە.

News Code 19604

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 3 =