فیلمی بەڵگەیی زاناییەکی کورد دروست دەکرێت

فیلمی بەڵگەیی مامۆستای ناسراوی کورد محەمەد سادق حسەینی ناسراو بە هەیبەت لە شارۆچکەی ساحێب سەر با شاری سەقز دروست دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، فیلمی بەڵگەیی ژیانی مامۆستای ناسراوی کورد محەمەد سادق حسەینی ناسراو بە هەیبەت لە شارۆچکەی ساحێب سەر با شاری سەقز دروست دەکرێت.

ئەم فیلمە بەڵگەییە لە لایەن خالید فەرەج زادە فیلمسازی کورد بەرهەم دێت. نووسەری ئەم فیلمە بەڵگەییە سەید سەباح حسەینییە مامۆستایان محەمەد ئیمامی و شێخ سۆران نەقشبەندی چاودێڕی ناوەڕۆکی فیلمەکە دەکەن.

خوالێخۆش بوو سەید محەمەد حسەینی ناسراو بە هەیبەت لە ساڵی ۱۲٥٦ی هەتاوی لە گوندی قەڵایەی ناوچەی ساراڵ لە دایک بووە، ئەو لە منداڵانی شێخی گەورە سەی شوکرە ناسراو بە کەوڵە زەرد بووە کە لە شێخە گەورەکانی گوندی پارسانیانە لە سەقز.

مامۆستا حسەینی لە ساڵی ۱۲٦۷ لە سنە درێژە بە خوێندن دەدات شاگردی پیر عومەر لەم شارە دەکات کە بەناوبانگە. زیاتر لە ۱٥ ساڵ شاری سنە درێژە بە خوێندن دەدات تاکوو بە پلەی مامۆستایی دەگات.

بەرهەمەکانی ئەم مامۆستایە بریتین لە:

_ دیوانی شێعری کوردی و فارسی و عەرەبی

_ کتێبی عەقیدەی کوردی

_ کتێبی منشات نامە

- پێداچوونەوە بە دیوانی ملا خزری نالی

- پێداچوونەوە عەبدول ڕەحمان کەریم بەیگ

- پێداچوونەوە موستەفا بەیگی کوردی

- پێداچوونەوە مەولەوی تاوەگۆزی

- پێداچوونەوە مەلا خزری ڕووداری هەورامانی

- پێداچوونەوە بە چوارینەکانی خەیامی نەیشابووری

- کتێبی بێهجەتیە سەبارەت بە شاعرە ژنی نەناسراوی کورد بێهجەت سنەیی

و دەیان کتێبی فقهی و مەزهەبی دیکە کە لە بواری دینیدا تایبەتمەندی خۆیان هەیە.

News Code 19596

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =