ئەسۆشێتێدپرێس؛ گەلی ئێران بۆ بەرزڕاگرتنی شۆڕش هاتنە سەر شەقام

هەواڵدەریی و میدیا بیانییەکان بە بڵاوکردنەوەی وێنە و هەواڵ لە یەکەمین کاتژمێرەکانی دەستپێکردنی ڕێپێوانی یادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە سەرانسەری وڵات، ئەم حیماسە سیاسی و فەرهەنگییەی ئێرانیان ڕووماڵ کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەسۆشێتێدپرێس لە کاتژمێرەکانی سەرەتای دەستپێکردنی ڕیپێوانی سی و حەوتەمین ڕێبەندان لە دوای شۆڕسی ئیسلامی ئێران، ئەم ڕووداوە مێژووییە و بەشداری بەشکۆی لێکدایەوە.

 لەو هەواڵەدا بە بڵاوکردنەوەی وێنە لە بەشداریی خەڵک و ئامادەبوونی بەرپرسان و چین و توێژەکانی خەڵک لە ڕێپێوانی سەرانسەری و نەتەوەیی ۲۲ی ڕێبەندان، ئاماژە دراوەتە لایفەتەکانی دەستی خەڵک.

ئەسۆشێتێدپرێس هەروەها نووسیویەتی گەلی ئێران بە هەڵگرتنی لایفەتە و بەرزکردنەوەی دروشمی نەمان بۆ ئەمریکا و نەمان بۆ ئیسرائیل هاتوونەتە سەر شەقامەکان.

دیکەی میدیاکانی وەک تەرەند و ئەلعەهد هەر لە سەرەتای دەستپێکردنی ڕێثێوانەکە هەواڵ و وێنەیان لەم ڕووداوە مێژووییە بڵاوکردووەتەوە.

News Code 1959

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =