سیستەمی ڤیزای ئەلەکترۆنی کۆنسولگەریی ئێران لە هەولێر کرایەوە

سەرکۆنسولگەریی ئێران لە هەولێر بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک لە وەڕێخرانی سیستەمی ڤیزای ئەلەکترۆنی بە مەبەستی خێرایی بەخشین بە کاروباری دەرکرانی ڤیزا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرکۆنسولگەریی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک لە وەڕێخرانی سیستەمی ڤیزای ئەلەکترۆنی بە مەبەستی خێرایی بەخشین بە کاروباری دەرکرانی ڤیزا هەواڵی دا.

بە گوێرەی ئەو ڕاگەیێندراوە، وەڕێخرانی سیستەمی ڤیزای ئەلەکترۆنی هاوکاتی خێرایی بەخشین بە کاروباری دەرکرانی ڤیزا، دابەزینی تێچووەکانیشی بە دواوە دەبێت.

ئاماژە بەوەش دراوە: بە ئاوردانەوە لە ئاسان بوونی ناونووسی لە سیستەمی ڤیزای ئەلەکترۆنی و تۆمارکردنی ناو و ناوونیشانی پەساپۆرتی، کۆمپانیاگەلی ئینتەرنێتی دەتوانن لانی زۆر ٣ هەزار دیناری عێراقی وەک تێچووی تۆمارکران لە خوازیارانی ڤیزا وەرگرنن.

کۆنسولگەریی ئێران لە هەولێر داوای لە خوازیاران کردووە کە لە ڕەوتی تۆمار کردنی ناو و ناوونیشان تووشی هەر جۆرە سەرپێچکارییەک هاتن، لە رێگەی ئەدمینی کەناڵی سەرکۆنسولگەری، بەرپرسانی هاوپەیوەند ئاگادار کەنەوە کە لە ئەگەری پشت ڕاست کرانەوەی هەر جۆرە سەرپێچکارییەک، خۆدەبوێرین لە وەڵامدانەوەی داخوازانی سەرپێچکار.

News Code 19587

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 6 =