دوو لایەنی دیکە چوونە ڕیزی هاوپەیمانی فەتح

هاوپەیمانی فەتح لە چوونە ڕیزی دوو لایەنی سیاسی تر بە ئەو هاوپەیمانییە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعالەم، هاوپەیمانی فەتح ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند هاوپەیمانی کفاءات للتغییر(هاوپەیمانی بۆ گۆڕان) و حرکة اراده (بزووتنەوەی ئیرادە) چوونەتە ڕیزی ئەو هاوپەیمانییە.

بە پێێ ڕاپۆرتی کەناڵی سومریە، لە بەیانییەی فەتحدا هاتووە: ڕێککەوتنگەلێک بۆ ئەو پرسە پێش لە هەڵبژرادنەکان هوبوو بەڵام هۆکاری تەکنیکی بەر بە ئەو شتەی گرت، پاش ئەوە بۆ چوونە ڕیزی ئەو بزووتنەوە و هاوپەیمانیانە بە هاوپەیمانی فەتح پاش هەڵبژراندەکان ڕێککەوتن کرا.

تەلەفیزیۆنی عێراق شەوی شەممەی ئەم هەفتەیە ڕاپۆرتی دا موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر و هادی عامری ڕێبەری هاوپەیمانی هەڵبژاردنی فەتح لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی هاوبەشەدا جەختیان کرد کە بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی گەورەتر لە پەرلەمانی عێراق ڕێککەوتنیان کردووە.

سەدر لە ئەو کۆبوونەوەدا وتی کە هاوپەیمانی لە گەڵ فەتح لە کەشی نیشتمانی عێراق، هاوپەیمانی سائرۆن، حیکمە و وەتەنییە دەپارێزێت.

News Code 19555

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =