هێزی ئه‌منیی ئێران ۲۷ تیرۆریستی ده‌ستگیر کردووه‌

هێزه‌کانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێران له‌ میانه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان ۲۷ که‌سی تیرۆریست که‌ له‌ دوای کاری تیرۆریستی له‌ شه‌وانی قه‌در و ڕۆژی قودس بوون ده‌ستگیر کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات، هێزه‌کانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێران له‌ میانه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان ۲۷ که‌سی تیرۆریست که‌ له‌ دوای کاری تیرۆریستی له‌ شه‌وانی قه‌در و ڕۆژی قودس بوون ده‌ستگیر کرد.

ئه‌م که‌سانه‌ به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێ کردنی ئامانجی داگیرکه‌ران له‌ دوای نائه‌من کردنی ئێران بوون و جێبه‌جێ کردنی ئۆپراسیۆنێکی تیرۆریستی له‌ تاران له‌ ئه‌ستۆیان بوو، ئه‌م که‌سانه‌ له‌ ئینترنت وێنه‌یان بڵاو کردووه‌ته‌وه‌ که‌ تۆڵه‌ له‌ خه‌ڵکی ئێران ده‌سێننه‌وه‌ که‌ به‌ هۆشیاری هێزه‌کانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێران ئه‌م پیلانه‌ پووچه‌ڵ کرایه‌وه‌.

له‌م گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ ژماره‌یه‌کی زۆر چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی وه‌ک کڵاشینکۆف، ده‌مانچه‌، نارنجۆک، بۆمب و ماده‌ی دروست کردنی بۆمب گیراوه‌.

News Code 19477

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =