نابێ دەرفەتی ساختەکاری لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بدرێت

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نەتەوەیی عێراق بە وتنی ئەوەی کە ئەبێ بەدواداچوون بکرێت بۆ ڕووداوی ئاگر کەوتنەوە لە کۆگای سندوقەکانی دەنگدان لە بەغدا بکرێت وتی: نابێ دەرفەتی ساختەکاری لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بدرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕەوتی حیکمەی نەتەوەیی، سەید عەمار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانی شیعەکانی عێراق و سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نەتەوەیی ئەو وڵاتە، بە دەربڕینی نیگەرانی لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە کۆگای کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان، کە بووە هۆی خەسار گەیاندن بە زۆربەی سندوقەکان و دەزگای هەڵبژاردنەکان، بە لەناو چوونی دەنگی هاوولاتیانی عێراقی هۆشداریی دا.

ناوبراو هەروەها بە بانگهێشتی بنکەکانی پێوەندیدار بە پاراستنی کۆگاکانی سندوقەکانی دەنگدان لە سەرتاسەری عێراق داوای لێپرسینەوە لە هۆکارەکانی ئەو ڕووداوە و دۆزینەوەی ئامانجی ئەو کەسانەی کرد.

حەکیم بە ئاماژە بە ئەوەی کە نابێ دەرفەتی ساختەکاری لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بدرێت، هەمووانی بەرەو هێمنی و ئارامی، پاراستنی پاوەجێی سیاسی و ئاسایشی بیری و بە دوور لە هەر جۆرە هه‌ستۆکییه‌ک لە ئەم قۆناغەی بانگهێشت کرد.

News Code 19469

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =