دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمان عێراق نامومکینە

وتەبێژی عەسائیبی ئەهلی حەق لە هاوپەیمانیی فەتح جەختی کرد کە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان مومکین نییە و هەڵبژاردنەوەی دووبارەی پەرلەمانیی عێراق تا ڕادەیەک نامومکینە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە شەفەق نیووز، نەعیم عەبودی وتەبێژی بەرەی عەسائیبی ئەهلی حەق کە بەشێکە لە هاوپەیمانیی فەتح، ئەمڕۆ دووشەممە جەختی کرد کە بەڕێوەچوونەوەی هەڵبژاردنەکانی عێراقتا ڕادەیەک نامومکینە.

عەبودی وتیشی کە بە ئاوردانەوە لە پرسە یاساییەکان و بڕگەکانی دەستوور ئیمکانی بەڕێوەچوونی دووبارەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی نییە و ناکرێت بە ئاسانی لە دەنگی خەڵکێک کە بەشداری هەڵبژاردنەکان بوون، تێپەڕین.

ناوبراو وێرای ئاماژە بە پێویستیی چارەسەریی هەندێک لە کێشەکان، ڕایگەیاند: بە هاوکاریی تەواو لایەن و هاوپەیمانییە سیاسییەکان بەو ئەنجامە دەگەین کە دادگەی باڵای فیدراڵ و هەنگاوە یاساییەکان دوا رێگەچارەی ئەو پرسەن و ئێمە پاڵپشتی لە دەستوور دەکەین و نامانەوێ چاوپۆشی لە ئەنجامی بەراییەکان بکەین.

پێشتر و دوای ئاگرکەوتنەوە لە خەزێنەگەلی ڕاگرتنی سندووقەکانی دەنگدان لە نیوەشەوی ڕابردوو، سەلیم جبووری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کە خولی سەرۆکایەتیی بە سەر پەرلەماندا کۆتایی پێهاتووە، خوازیاری بەڕێوەچوونەوەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی بوو.

News Code 19463

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =