بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەبار یاوەر لە لێدوانێک بۆ بەشی عەرەبی هەواڵدەریی سپۆتنیک وتی: ئێستا هێزەکانی دەوڵەتی فیدراڵ لە سنوورەکانی عێراق لە گەڵ تورکیادا جێگیر کراون و هێزەکانی پێشمەرگە لەو ناوچانەدا نەماون، بەڵام هەرکات ئامادەی بەرگری لە هەرێمی کوردستانن.
یاوەر بە ئاماژە بەوەی کە هیچ ڕێککەوتن نامەیەک لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە لە گەڵ وڵاتانی درواسێی عێراق واژۆ نەکراوە، ڕایگەیاند: ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە سێ کۆچکینی سنووری عێراق، تورکیا و ئێراندا ئەنجام دەدرێت.
ناوبراو وێرای ئاماژە بەوەی کە بەرپرسانی تورکیا ڕایانگەیاندووە کە هەنگاویان ناوەتە قووڵایی ٣٠ کیلۆمەتریی خاکی عێراق، لەوەی کە بەرپرسانی عێراقی تەنیا سەرقاڵی دەرکردنی بەیاننامە و ئیدانەکردنی ئەو دەستدرێژییەی تورکیا بۆ ناو خاکی عێراقن، ئەسەفی خۆی دەربڕی.
بۆچوونی ئێوە