ئەردۆغان بێ ئیزنی ئێران و ئەمریکا ناتوانێت هێرش بکاتە سەر قەندیل

بەربژارێکی سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە هێرشی ئەردۆغان بۆ سەر قەندیل وتی: ئەردۆغان بێ مۆڵەتی ئێران و ئەمریکا ناتوانێت هێرش بکاتە سەر قەندیل.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە جمهوریەت، موحەڕەم ئینجە، بەربژاری کۆماری خوازەکانی تورکیا بۆ سەرۆک کۆمار وتی: هێرش کردن بۆ سەر قەندیڵ ئەسڵەن بە لای ئەردۆغانەوە گرنگ نییە و ئەردۆغان بێ مۆڵەتی ئێران و ئەمریکا ناتوانێت هیچ هێرشێک بکاتە سەر قەندیل.

ئەو زیادی کرد: سیاسی کردنی ئەم شتە هەڵەیە. لەمبارەوە داوا لە ئەردۆغان دەکەم جدی بێت، بە هۆی دەنگ زیاتر سوپای تورکیا ماندوو و فەشەل مەکە. ئایا دەرکێت بە تەپڵ و سوڕنا ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەنجام بدرێت.

ئینجە هەروەها وتی: پرسی ئەردۆغان ئۆپراسیۆن لە قەندیل نییە و لە دوای دەنگ کۆ کردنەوەیە، ئێمە باش دەزانین کە تەنیا بۆ دەنگ هاوردن ئەم کارە دەکات، ئەگەرنا ئەو بێ مۆڵەتی ئێران و ئەمریکا ناتوانێت هێرش بکاتە سەر قەندیل.

ئەم بەربژارەی سەرۆک کۆماری تورکیا جەختی کرد: پرسی کورد دەبێت لە پارلمان چارەسەر بکرێت و لە بەرچاو هەموو جیهان. ئەسڵەن یەکێک لە کاناڵەکانی تی ئاڕ تی تایبەت کەین بە پرسی کورد و لێکدانەوەی ئەم پرسە،  لە پڕۆسەیەک کە خەڵک ئاگاداری وردەکارییەکانی نەبێت، هیچ دەرنجامێکی باش بە دەست نایەت.

News Code 19439

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =