دیداری فوئاد موعسووم لە گەڵ سەرۆک حزب و ڕەوتە سیاسییەکانی عێراق

ڕاگەیاندنەکان لە دیداری سەرۆک کۆماری عێراق لە گەڵ سەرۆک حزب و ڕەوتە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە سەبارەت بە ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "روسیا الیوم"، فوئاد مەعسووم سەرۆک کۆماری عێراق شەوی ڕابردوو لە گەڵ تاقمێک لە سەرۆک حزب و ڕەوتە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە دیدار و گفتوگۆی کرد.

لەو دیدارەدا کە سەلیم جبووری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و جێگرانی ئەویش بەشدار بوون، مەرج و ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی ئەو وڵاتە تاوتوێ کرا.

نووسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک سەبارەت بەو دیدارە، ڕایگەیاند: زۆربەی ئامادەبووان لەو دانیشتنە جەختیان لە گرینگیی سەقامگیری سیاسی و ئەمنیی عێراق و ڕێزنان لە دەنگی دەنگدەران لە هەڵبژاردنەکان و پابەندبوون بە دەستوور و یاساگەلی باوی عێراق کردووە.

News Code 19430

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =