هه‌ر کات بمانه‌وێت، ده‌توانین قه‌ندیل بگرین

وه‌زیری ناوخۆی تورکیا ڕایگه‌یاند: هه‌رکات بمانه‌وێت و دڵمان بخوازێت، ده‌توانین قه‌ندیل کۆنترۆڵ بکه‌ین.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سی ئێن ئێنی تورک، سلێمان سۆیلۆ، وه‌زیری ناوخۆی تورکیا سه‌باره‌ت به‌ ناردنی هێز بۆ ده‌ورووبه‌ری قه‌ندیل وتی: پێشتر قه‌ندیل و چوون بۆ ئه‌م ناوچه‌ وه‌ک ئامانجێکی دووره‌ده‌ست وا بوو، به‌ڵام ئێسته‌ له‌ ئامانجه‌که‌مان نزیک بووینه‌ته‌وه‌، ماتڵی باشترین کات ده‌بین، یه‌کێک له‌ سه‌رچاوه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی تیرۆر قه‌ندیله‌.

ئه‌و جه‌ختی کرد: قه‌ندیل بووه‌ته‌ ناوه‌ندی تیرۆریستی جیهانی، قه‌ندیل ئه‌و ناوه‌نده‌یه‌ که‌ هێزی تورکیا تاقی کردووه‌ته‌وه‌. له‌ ڕۆژهه‌ڵات و باشووری تورکیا که‌س ناتوانێت دژ به‌ قه‌ندیل قسه‌ بکات و خه‌ڵک چاوترسێن کراون، ئه‌م گوشاره‌ ده‌روونییه‌ تێکده‌شکێنین. به‌ڵام هه‌ڵسوکه‌وتی باشی ئێمه‌ به‌ نیسبه‌ت تیرۆریسته‌کان له‌گه‌ڵ خه‌ڵک ئه‌م بابه‌ته‌ی گۆڕاوه‌.

وه‌زیری ناوخۆی تورکیا له‌ درێژه‌دا وتی: هه‌ر کات بمانه‌ویت و دڵمان بخوازێت هێرش ده‌که‌ینه‌ سه‌ر قه‌ندیل. ئه‌م بابه‌ته‌ ته‌نیا پێویسته‌ به‌ کات. تورکیا له‌ کاتێکی زۆر که‌م هێزه‌ قاره‌کانه‌کانی خۆی قه‌ندیل ده‌بینێته‌وه‌. ئێمه‌ تاکوو ئه‌و چرکه‌ ساته‌ به‌ پێی یاسا نیونه‌ته‌وه‌ییه‌کان هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرین. ئۆپراسیۆنی قه‌ندیل ده‌یتوانی ته‌نانه‌ت به‌ر له‌ عه‌فرین ئه‌نجام بێت، به‌ڵام ئۆپراسیۆنی عه‌فرین گرنگ تر بوو، دیانویست له‌ عه‌فرینه‌وه‌ هێڵێک دروست بکه‌ن که‌ تێکمان دا.

News Code 19426

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =