پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی ده‌نگی پێشمه‌رگه‌ هه‌نگاوێک له‌ دژی هه‌رێمه‌

راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی عێراق وتی: پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی ده‌نگی پێشمه‌رگه‌ هه‌نگاوێک له‌ دژی هه‌رێمی کوردستانە.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ کوردستان ۲۴، مه‌سرور بارزانی، مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌ڕاڵ برادلی بێكه‌ر، به‌رپرسی نووسینگه‌ی هاوكاریی ئاسایشی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق دیداری كرد.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌ میانه‌ی ئه‌م دیداره‌ به‌رنامه‌ی درێژخایه‌نی مه‌شق و راهێنان و دابین كردنی پێداویستی سه‌ربازی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ تاوتوێ كرا و ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پارلمانی عێراق خرایه‌ به‌ر باس.

مه‌سرور بارزانی جه‌ختی کرد: هه‌رێمی كوردستان لاری نییه‌ له‌ ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست. به‌ڵام پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی ده‌نگی پێشمه‌رگه‌ هه‌نگاوێک له‌ دژی هه‌رێمه‌.

هەروەها مه‌سروور بارزانی ئاماژه‌ی به‌ گرینگی پێكهێنانی هاوپه‌یمانی كوردستانی له ‌نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی كوردستان دا و وتی: به‌ پێكهێنانی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستان باشتر ده‌توانین  به‌رگری له‌ مافه‌كانی خه‌ڵک و هه‌رێمی كوردستان بكرین.

له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی چاكسازی و رێكخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌ كرا و له‌ لای خۆیه‌وه‌ ژه‌نه‌ڕاڵ بێكه‌ر رایگه‌یاند: نووسینگه‌ی هاوكاری ئاسایش له‌ چوارچێوه‌ی ستراتیژی ئاسایشی هه‌رێمی و سه‌رپه‌رشتی كردنی به‌رنامه‌كانیدا له‌ پشتیوانی كردن و ره‌چاو كردنی هاوكارییه‌كان‌ بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت.

News Code 19423

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 10 =