گەشتە ئاسمانییەکانی تاران - سلێمانی دەست پێدەکاتەوە

بەڕیوەبەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە پاش داخرانی ٦ مانگەی گەشتەکانی تاران – سلێمانی لە لایەن فرۆکەکانی ماهان، ئەو گەشتانە لە بەیانییەوە (یەکشەممە) دەست پێدەکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الغد پرس"، تاهیر عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری فرۆکەخانەی سلێمانی لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە گەشتەکانی تاران – سلێمانی لە بەیانییەوە (یەکشەممە) دەست پێدەکاتەوە.

عەبدوڵڵا جەختی کرد کە لە کاتژمێری ١١ی بەیانی یەکشەممە گەشتەکانی تاران و سلێمانی دەست پێدەکاتەوە و دوو گەشت لە ماوەی حەوتەدا لە لایەن کۆمپانیای ئاسمانیی ماهانی ئێرانەوە ئەنجام دەدەرێت.

ناوبراو وێرای ئاماژە بەوەی کە لە ئەگەری پەرەسەندنی داخوازییەکان، ژمارەی گەشتەکانیش زیاتر دەکرێن، وتی: لە ئێستادا تەنیا گەشتە موسافرییەکان دەست پێدەکەنەوە و گەشتە بارییەکان ئەنجام نادرێن.

گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران بۆ فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لە ماوەی ٦ مانگی ڕابردوو داخراوە. پاش بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە فەرمانی داخرانی تەواو فرۆکەخانەکان و ڕێڕەو سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانی دەرکرد و خوازیاری ڕادەست کرانەوەی ئیدارەی ئەو ناوەندانە بە دەوڵەتی ناوەندی بوو.

شایانی باسە، تورکیا و ئێران لەو پەیوەندییەدا سنوورە زەوینی و ئاسمانییەکانی خۆیان بە ڕووی هەرێمی کوردستاندا داخست. بەوەشەوە دوای ڕێککەوتنەکان و لە سەرگرتنەوەی  گەشتە ئاسمانییەکان، هێشتا تورکیا گەشتەکانی خۆی لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەست پێنەکردووە.

News Code 19402

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 9 =