تورکیا دیوارێکی نوێ له‌ سنوورەکانی لە گەڵ ئێران چێ دەکات

تورکیا ده‌یه‌وێت دیوارێکی دیکه‌ به‌ درێژایی ۴۳ کیلۆمه‌تر له‌ گومرۆکی عه‌سن ده‌ڕه‌ له‌ ناوچه‌ی یۆکسکوای پارێزگای حەکاری تا ناوچه‌ی ته‌پۆڵکه‌ی دولایلی له‌ نێوان سنووری هاوبه‌شی خۆی له‌گه‌ڵ ئێران چێ بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە رۆژنامەی حوڕییەت، پاش هەوڵی پێشووی تورکیا بۆ کێشانی دیواری ۵۶۴ کیلۆمه‌تری لە سنووری هاوبه‌شی تورکیا و سووریا و ۱۴۴ کیلۆمه‌تری لە سنووری هاوبه‌شی له ‌گه‌ڵ ئێران له‌ پارێزگای ئاگری، ئه‌و وڵاته‌ بڕیارە دیوارێکی ۴۳ کیلۆمه‌تریی دیکه‌ له‌ سنووری هاوبه‌شی له ‌گه‌ڵ ئێران چێ بکات.

به ‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ ئیداره‌ی بیناسازیی ڕێکخراوی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا (TOKİ) بڵاو بوونەتەوە، ئەو دیوارە سنوورییە به‌ درێژایی ۴۳ کیلۆمه‌تر له‌ گومرۆکی عه‌سن ده‌ڕه‌ له‌ ناوچه‌ی یۆکسکوای پارێزگای حەکاری تا ناوچه‌ی ته‌پۆڵکه‌ی دولایلی له‌ سنووری هاوبه‌ش له‌ گه‌ڵ ئێران چێ ده‌کرێت.

ئه‌رگۆن تۆران سه‌رۆکی ئیداره‌ی بیناسازیی ڕێکخراوی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له‌و باره‌وه‌ ڕایگه‌یاند‌: کێشانی دیوار له‌ سنووره‌کانی سووریا کۆتایی پێهاتووه‌، ۱۰۰ کیلۆمه‌تری پڕۆژه‌ی دیواری ۱۴۴ کیلۆمه‌تریی ئاگری-ئێغدیر له‌ سنووره‌کانی ئێرانیش کۆتایی پێهاتووه‌.

تۆران ئاماژەی بەوەش داوە: ئێستا دیوارێکی ئه‌منیی سنووری به‌ درێژایی ۴۳ کیلۆمه‌تری له‌ گومرکی عه‌سن ده‌ڕه‌ له‌ ناوچه‌ی یۆکسکوا پارێزگای حەکاری تا ناوچه‌ی ته‌پۆڵکه‌ی دولایلی، چێ ده‌که‌ین. ئه‌و هێڵه‌ که‌ یه‌کێک له‌ گرینگترین ناوچه‌ سنوورییه‌کان له ‌گه‌ڵ ئێران بووه‌ و زیاترین هاتوچۆی نایاساییش له‌وێیه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌بێت. به‌ دروست کردنی ئه‌و دیواره‌ ئه‌منییه ڕێگری ده‌کرێت‌ له‌ هاتنی تیرۆریسته‌کان بۆ ناو وڵاته‌که‌مان و هه‌روه‌ها له‌ باره‌ی قاچاخیشه‌وه‌ کارێکی زۆر گونجاو ده‌بێت.

News Code 19398

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =