سەرکونسوڵی ئێران بۆ کێشەی ئاو دڵنیایی بە خەڵکی هەرێم دەدات

سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی لەبارەی کێشەی ئاو دڵنیایی بە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەدات و دانیشتووانی ناوچە سنوورییەکان دڵنیا دەکاتەوە کە ئاوی رووبارەکانی زێی گەورە و سیروان و ئەڵوەن بەردەوام دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعدوڵڵا مەسعودیان، سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی، لە وتووێژ لەە گەڵ تۆڕی میدیایی ڕووداو ڕاگەیاند: "من وەک هەمیشە دەنگۆکانمان بە درۆخستۆتەوە و وتوومانە کە ئاوی ڕووباری زێی بچووک و ئاوی ڕووباری سیروان و ئاوی ڕووباری خانەقین کەمنەبۆتەوە. ئێمە دەستەیەکمان لە پارێزگای سلێمانی و کونسوڵخانە پێکهێناوە کە سەردانی شوێنەکان بکەن و خۆشمان لە ماڵپەڕەکانی سەر بە کونسوڵخانە گرتەی ڤیدیۆییمان بڵاوکردۆتەوە کە لە لایەن هاوڕێیانمان لە شوێنی ڕووبارەکان تۆمارکراون و تێیاندا دەردەکەوێت کە ئاوی هیچ یەکێک لە ڕووبارەکان نەگیراوەتەوە".

مەسعودیان ڕاشیگەیاند: "من دەمەوێت هەموو دانیشتووانی ناوچە سنوورییەکان دڵنیا بکەمەوە کە نیگەران نەبن. ئاو بەردەوامە و ژیانیش بەردەوامە، پێشموایە هەندێک لەو هەواڵانە بە ئامانجەوە بڵاوکراونەتەوە، لە کاتێكدا هیچ شتێكی تایبەت ڕووی نەداوە و ژیانیش لە ڕووبارەکانی زێی گەورە و سیروان و خانەقین بەردەوامە".

شایانی باسە، سەرچاوەی سەرەكی ئاوی قەڵادزێ پڕۆژەی ئاوی خاس ‌و هەڵشۆن. پڕۆژەی ئاوی خاس نزیكەی ۸۵% ‌و پڕۆژەی هەڵشۆش نزیكەی ۱۵%ی ئاوی خواردنەوەی قەڵادزێ‌ دابیندەكەن.

پێشتر سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر بە بڵاوکردنەوەی دوو گرتەی ڤیدئۆیی، داخرانی ڕەوتی ئاوی ڕووباری زێی بە ڕووی خەڵکی هەرێمی کوردستان ڕەت کردەوە و بە ئاماژە بەوەی کە هۆی کەم بوونەوەی ئاوی ڕووبارەکان پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە کەمبارین و گەرمای هەواوە هەیە، ڕایگەیاند: بە پێچەوانەی دەنگۆکان، ڕادەگەیێنین کە ئاوی ڕووباری زێی چکۆلە کە دەڕژێتە بەنداوی دووکان، هێشتا بەردەوامە و وێنەکانی رۆژی شەممە ١٢ی جۆزەردان سەلمێنەری ئەو ڕاستیەن.

News Code 19396

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =