په‌که‌که‌ ڕه‌تیکرده‌وه‌ قه‌ندیل چۆڵ بکات

پارتی کرێکارانی کوردستان له‌ وڵامدانه‌وه‌ی داخوازی ده‌وڵه‌تی عێراق بۆ چۆڵکردنی باکووری ئه‌م وڵاته‌ و قه‌ندیل، ڕایگه‌یاند: قەندیل خاكی خۆمانە.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر،لەپەیامێكدا بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) حكومەتی عێراق داوایكردوە، هەرچی زوە هێزه‌کانیان چیای قەندیل و خاكی عێراق بەجێبهێڵن بۆئەوەی چیتر خەڵكی عێراق زیانیان پێنەگات.

سەرحەد وارتۆ وتەبێژی پارتی كرێكارانی كوردستان(پەكەكە) لەلێدوانێكدا بەSNNی ڕاگەیاند: "هەركات لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بەفەرمی داوامان لێبكرێت بۆ چۆڵكردنی قەندیل،تەئكید ئێمە ڕەتیدەكەینەوە".

وتیشی:"جگەلەوەش قەندیل خاكی خۆمانە و لەئێستادا پێویستە هەنگاوی جدی بنرێت لەلایەن دەوڵەتانی جیهانیەوە  بۆئەوەی فشار لەسەر توركیا دروستبكرێت بەئاراستەی چارەسەری كێشەكانی كورد، نەك فشار لەسەر ئێمە بۆ چۆڵكردنی قەندیل".

وتەبێژەكەی پەكەكە جەختیشكردەوە: دەوڵەتی عێراق بەئاراستەی مافی كورد هەنگاوی باشی ناوەو لەدەستوری عێراقیشدا كورد خاوەنی مافی خۆیەتی، بۆیە پێویستە فشار لەسەر حكومەتی توركیا بكرێت بۆفەراهەمكردنی مافی گەلی كورد.

News Code 19382

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =