ڕۆڵگێڕانی سه‌ربزێوانه‌ی تورکیا لە ناوچەکه‌ بە ڕەزامەندی ئەمریکایە

سەرۆکی پێشووی لێکدانەوەی ئۆپراسیۆنی سیا لای وایە کە عەرەبستان پاش بەرجام نیگەرانی گۆڕانی هاوکێشی هێزی ناوچە بە قازانجی ئێرانە و ئەمە یەکێک لە هۆکارانی هەڵوێستی هێرشکارانەی ئەو وڵاتە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر- بەشی نێودەوڵەتی: بەرجام کۆمەڵێک بارودۆخی بۆ ئێران ڕەخساند تا بتوانێ پێوشوێنی هەڵوێستێکی چەندلایەنە لە سیاسەتی دەرەوەیی بێت. ئەم بابەتە بۆ وڵاتانێکی وەک عەرەبستانی سەعوودی جێی قبووڵکردن نەبوو و ئەم وڵاتەی نیگەرانی بەرزبوونەوەی ڕۆڵی ئێران لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەدا کردووە.

هەر لەم پەیوەندییەدا بۆ لێکدانەوەی باشتری ئەم ڕەوتە لە گەڵ پرۆفیسۆر "پۆل پیلار" گفتوگۆیەکمان سازدا. پیلار لە مامۆستایانی زانکۆی "جۆرج تاون" بووە و لە ڕابردوودا کارناس و مامۆستای پێشووی بەشی لێکدانەوەی ڕێکخراوەی هەواڵگریی ناوەندی ئەمریکا (سیا) بوو. دەقی ئەم گفتوگۆیە بە گوێرەی خوارەوەیە:

* بایەخی سەفەری حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران بۆ ئیتالیا و فەڕەنسا چیە؟

ـ ئەم سەفەرە نیشاندەری گۆڕانێکی بنەڕەتی بەرەو پەیوەندییەکی ئاسایی ئابووری و سیاسی لە نێوان ئێران و ئەورووپایە. لە راستیدا ئەم پەیوەندییە ئاساییە لە دەلاقەی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران مومکین بووە. گرێبەستە واژۆکراوەکان لەم سەفەرە پەیوەندیی ئێران و ئەورووپای لانی‌کەم لە بەشگەلێکدا گەڕاندەوە بۆ پێگەیەک کە بەر لە گامارۆوەکاندا بووی.

کەواتە ڕەنگە گرینگترین کاریگەریی ئەو سەفەرە بۆ حەسەن ڕۆحانی و هەروەها بۆ ئێران، ئەوەیە کە بە کۆی جەماوەری نیشان دا کە ڕێککەوتنی ناڤۆکی خاوەن هەندێک دەسکەوتی بەرهەست بووە کە دەتوانێ یارمەتیی ئابووڕیی ئێران بدات.

* هەندێک کەس لایان وایە کە لاگیری سیاسەتی دەرەوەیی دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانی بەرەو رۆژئاوا بە نیسبەتی رۆژهەڵات زۆر زیاتربووە. ڕای ئێوە لەمبارەوە چیە؟

ـ ڕەنگە حەسەن ڕۆحانی بە دوای پەیوەندیی دەرەوەیی و پەیوەندیی ئابووریی هەمەلایەنە بۆ ئێران بێت، بە چەشنێک کە ئەم پەیوەندییانە ئێران بگەیێنێتە ئاستێک کە بتوانێ لە گەڵ تەواو ئەو لایەنانەی کە خۆی دەیەوێ، پەیوەندیی بازرگانی سازبدات. ڕۆحانی نایەوێ ئێران ملکەچی دەسەڵاتێکی بیانی بێت، کەواتە هەڵوێستی هەمەلایەنە لە سیاسەتی دەرەوەیی دەوڵەتی ڕۆحانی نیشاندەری سەرکەوتنی ئێران لە رزگاربوون لە تەریکبوونەیەتی.

بەو پێیە ئەگەر ئەم بابەتانە نیشاندەری لاگیری ئێران بۆلای رۆژئاوایە، هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە سوودوەرگرتنی ئابووریی زیاتر بۆ ئێران لە پەیوەندی لە گەڵ رۆژئاوا دەستەبەر دەکرێت.

* بیانووی سەرەکیی عەرەبستانی سەعوودی بۆ بەرزکردنەوەی تەنگژەکانی لە گەڵ ئێران لە چیدایە، ئایا هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ڕێاز لای وایە هاوکێشەی هێز لە رۆژهەڵاتی ناڤین لە بەرژەوەندیی ئێراندا دەشکێتەوە؟

ـ ئەم بیروبۆچوونە -کە لە گەڵ کەمبوونەوە و هەڵوەشانەوەی گەمارۆوەکانی ئێران، پێگە و هاوکێشیی هێزی ناوچەیی لە بەرژەوەندیی ئێراندا دەشکێتەوە- ڕەنگە بەشێک بێت لە بۆچوونەکانی عەرەبستانی سەعوودی هەمبەر بە ئێرانی پاش بەرجام. هەروەها گۆڕانی رێبەرایەتی لە ساڵی ڕابردووەوە بەملاوە لە عەرەبستانی سەعوودیش یەکێکی دیکە لە هۆکارە کاراکانی ئەو فام و ئەندێشەیە. مەلەک سەلمان و کورەکەی محەمەد بن سەلمان ستراتژییەکی دژبەرانەتر و چالاکانەتریان بە نیسبەتی پادشاکانی دیکەی عەرەبستان هەمبەر بە کاروباری ناوچەیی گرتووەتە بەر.

* هۆکارەکانی بنیاتنانی بنکەی سەربازی تورکیا لە قەتەردا چیە؟ ئایا ڕوڵگێڕانی تورکیا لە ڕێوشوێنی ئەمنیی کەنداوی فارس ڕووبەڕووی چرای سەوزی ناتۆ و ئەمریکا بووە؟

ـ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا حەز دەکات کە دەوڵەتانی ناوچە و لەوان تورکیا ڕۆڵێکی چالاکانەتر لە رۆژهەڵاتی ناڤیندا بگێڕن. ئەمریکا حەز دەکات تورکیا لەبری کەنداوی فارس، لە سووریادا ڕۆڵێکی چالاکانەتر بگێڕێت.

تورکیاش هۆکارەکانی خۆی هەیە بۆ پەرەدان بە بەربڵاوێتیی نفووزی لە رۆژهەڵاتی ناڤیندا کە کەنداوی فارسیش لە خۆدەگرێت. بەڵام ڕەنگە بڕیاردەرانی ئەمریکایی بیر لە بەجێگرکردنی تورکیا و بە تایبەت لە کەنداوی فارسدا ناکەنەوە.   

* هەندێک لایان وایە کە ئامادەبوونی ئەمریکا لە ناوچەی کەنداوی فارس،  و سیاسەتی ڕاگەیێندراوی "وەرسووڕانی بەرەو ئاسیا" لە لایەن دەوڵەتی ئۆباما کەمڕەنگتر بووەتەوە. ئایا ئێوە ئەم لێکدانەوەتان بەلاوە دروستە.

ـ بە پێچەوانەی ئەو لێدوانە پێشوویانە کە سەبارەت بە سیاسەتی وەرسووڕان بەرەو ئاسیا ئاراستە کرابوو، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا درێژە بە ئامادەبوونی بەرچاوی خۆی لە کەنداوی فارسدا دەدات. ئەم ئامادەبوونە لە پێناو ڕاگرتن و رێگری لە ئێران لە ناوچەدا دەبیت.

بەڵام لە داهاتوویی دوورتردا مومکینە شاهیدی ڕێوشوێنێکی ئاسایشی بە کۆمەڵ بین کە تێیدا ئێران ڕۆڵێکی بەرچاوتر لە هاوکاری کردنی ئەمریکادا دەگێڕێت. بەڵام لە هەلومەرجی ئێستادا دۆخی سیاسی لە واشنتۆن و تاران ئیزنی هەنگاوهەڵێنانەوە لەو بوارەیان پێ‌نادات.

News Code 1938

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =