داعش هەندێ ناوچەی شاری ئەبووکەماڵی داگیر کرد

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ئیدعای کرد کە گرووپی تیرۆریستیی داعش چەند بەشێک لە شاری ئەبووکەماڵی سەر بە پارێزگای دیرەزوری سووریای داگیرکردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النشره"، چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ئیدعای کرد کە گرووپی تیرۆریستیی داعش پاش هێرش و پێکدادانێکی قورس لە گەڵ سوپای سووریا، بەشگەلێک لە شاری ئەبووکەماڵی سەر بە پارێزگای دیرەزوری سووریای داگیرکردووە.

بە گوێرەی ئەو ڕێکخراوە، داعش لە هێرش بۆ سەر ئەبووکەماڵ بەهرەی لە ١٠ تیرۆریستی خۆکوژ و ٤ ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراوە وەرگرتووە.

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ئیدعاشی کرد که ۲۵ کەس لە هێزەکانی سوپای سووریا لەو پێکدادانە لە گەڵ تیرۆریستانی داعش لە ئەبووکەماڵ کوژراون.

News Code 19373

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 8 =